narabubble
کۆسپ و ناخۆشییەکانی ژیان بە شێوازی جیاواز ڕووبەڕووی هەر یەکێکمان دەبنەوە. خۆمان دەبینینەوە کە لەناو گەمارۆی هەزاران کۆتوبەندی فیکری و ماددیدا دەستەوستان وەستاوین، ئەو کۆتانەی هەمیشە لەناو بازنەی ئاسوودەیی و سنوورە تایبەتەکانی خۆماندا بە دیلی دەمانهێڵنەوە. بەڵام هەمیشە کەسانێک هەن کە هەر لە دایکبوونەوە بۆ ئازادی خولقاون، تا یاخی بن لە دەسەڵات و یاساکانی ژیان.
ڤایۆلێت دی لارۆش هەر ئاوا بوو. سەرکێشێکی ئاشقی ئازادی. بەڵام ئەو تەنها نەبوو لە هەڵگرتنی ئەم ڕۆحە پڕ لە جۆش و خرۆشەدا، بەڵکو هەمیشە ڕکابەر و هاوتایەکی سەرسەختی هەبوو کە بوونی لە ژیانیدا نە لێی تێدەپەڕی و نە قبوڵیشی دەکرد. " ئاریس بلاکوێڵ".
لە جیهانێکدا کە پارە سەرتاپای ڕازاندووەتەوە و هەموو گۆشەیەکی بە ناوی سامانی مادییەوە دەبرسکێتەوە، ڤایۆلێت و ئاریس دوو دیوی یەک دراون. هیچ کامێکیان ئامانجیان نییە جگە لە تێکشکاندنی ئەوی تریان و چەشینی تامی سەرکەوتن و ئازادی بە تەنیا.
--
هەموو مافێکی ئەم کتێبە دەگەڕێتەوە بۆ نوسەرەکەی
من تەنها وەرمگێڕاوەتە سەر زمانی کوری
- m4zury نوسەرە سەرەکیەکە
- narabubble وەرگێڕ
2026-7-17 کاتی دەستپێکردن
؟؟؟؟ کاتی تەواوبوون