derin_vk
- Reads 4,262
- Votes 364
- Parts 3
لە جیهانێکدا کە ئاگر و جەنگ سنوورەکان دەسووتێنن، دوو پاشا لە نێوان نەیارێتی و چارەنووسدا ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.
تایهیونگ... پاشا گەنجەکەی گوگوریۆ کە ئامادەیە ڕووبەڕووی مەترسیدارترین پاشا ببێتەوە تا وڵاتەکەی بپارێزێت.
جونگکووک... پاشا سارد و بێبەزەیییەکەی شیلا کە هیچ هەستێک لە ناخیدا جێگەی نابێتەوە... تا ئەو کاتەی چاوەکانی بە چاوی تایهیونگ دەکەون.
جونگکووک هەنگاوێک نزیکتر بووەوە، نیگایەکی قووڵی خستە ناو چاوە نازکەکانی تایهیونگ و بە دەنگێکی نزم و پڕ لە سۆز چرپاندی: "لە ناو گەردووندا هەموو شتێک جوانیی خۆی هەیە، بەڵام تۆ... جوانترین و قووڵترین نادیاریی ئەم جیهانەیت. من پاشایەک بووم کە تەنها فێری شەڕ و ساردی ببووم، بەڵام چاوەکانی تۆ بوون بە تاقە عەشقی تەمەنی من..."
تایهیونگ سەری بڵند کردەوە، نیگا پڕ لە سۆزەکانی تێکەڵی چاوە ساردەکانی جونگکووک کرد و بە دەنگێکی ئارام و ناسک چرپاندی:
"تۆ بۆ هەمووان پاشایەکی سارد و بێبەزەییت، بەڵام بۆ ناخی من... تاقە پەناگەیەکیت کە تێیدا هەست بە ئارامی دەکەم. من بە دوای ئاشتیدا دەگەڕام، بەڵام لە ناو چاوەکانی تۆدا دڵم و وڵاتەکەمم دۆزییەوە، جونی من..."