hasti_xanm
- Reads 4,353
- Votes 715
- Parts 13
لەسەر خاکی کوردستان دوو عەشیرەتی گەورە و خاوەن دەسەڵات ساڵانێکی زۆرە ئاگری دوژمنداری لە نێوانیاندا کڵپە ئەکات «عەشیرەتی سەرکەش» و «عەشیرەتی زاڵ»ئەم ململانێیە کاتێک هێڵی سوور دەبەزێنێت کە کوڕێکی عەشیرەتی سەرکەش کارێکی وا دەکات هیچ عەقڵێک قبووڵی ناکات کچێکی عەشیرەتی زاڵ دەڕفێنێت و سنووری شەرەف و کەرامەتیان دەشکێنێت ئەم ڕووداوە ڕەشە هەموو پردەکانی ئاشتی تێکدەشکێنێت و دڵی هەردوو لایەن پڕ دەکات لە لێوان لێو لە ڕق
عەشیرەتی زاڵ بۆ پاککردنەوەی شەرەفیان بڕیارێکی بێبەزەییانە دەدەن بڕیاری تۆڵەکردنەوەیەکی هاوشێوە پلان دادەڕێژن کچێکی عەشیرەتی سەرکەش بڕفێنن و هەمان شت بەسەر ئەودا بهێنن
لێرەوە کایەی تۆڵە دەست پێدەکات و بێتاوانەکان دەبنە سووتەمەنی ئاگری مێژوویەکی خوێناوی...