nila-15's Reading List
16 stories
༺دەنگی بێ دەنگی༻🔚 by Darkk_Oceann
Darkk_Oceann
  • WpView
    Reads 75,799
  • WpVote
    Votes 14,084
  • WpPart
    Parts 46
∽ چیـڕۆکێـکی کـووردیـە ∽ ڪورتـە: خـەونی ئەو 'پارێزەری' بوو، بەڵام بەبێ ئەوەی پارێزگاری لە خـۆی بکرێت، درایە دەست قەدەرێکی نەخوازراو. زەماوەندێک کە تێیدا بــووک ڕازی نییە و زاواش دڵی لای کەسێکی ترە ! کچێکی ئیماندار و عەجول لەگەڵ کوڕێکی لاسار و سەرەڕۆ لە ژێر سەقفێکدا کۆدەبنەوە. کاتێک ئایین و لادان ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە، کامەیان دەبێتە سێبەری ئەوی تر؟ چاوەڕێی چیرۆکێک بن کە تێیدا ئەشق و ئازار، و خەون و واقیع دەبنە یەک." دەستپێڪ(٩/٣/٢٠٢٦) ڪۆتـــایی(١٩/٦/٢٠٢٦) مافی تەواوەتی بۆخۆم دەگەڕێتەوە
ئەشقی منداڵی 2 by baho145
baho145
  • WpView
    Reads 6,943
  • WpVote
    Votes 1,655
  • WpPart
    Parts 29
سڵاو دڵەکانم 🤍 بەخێربێنەوە بۆ وەرزی دووەمی ئەم چیرۆکە... وەرزی یەکەم بە کۆتایی گەیشت، بەڵام چیرۆکەکە هێشتا تەواو نەبووە. لەوانەیە پێکەوە پێکەنین، فرمێسکمان ڕشت و دڵمان بە کارەکتەرەکان بەست، بەڵام ئێستا دەست بە وەرزێک دەکەین کە ڕاستییەکان ئاشکراتر، برینەکان قووڵتر و بڕیارەکان سەختتر دەبن. سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەم کە لە سەرەتای ڕێگاکەوە لەگەڵم مانەوە. هیوادارم ئەم وەرزەش وەک وەرزی یەکەم جێگایەکی تایبەت لە دڵتاندا هەبێت. ئێستا... ئامادە بن، چونکە هەندێک چیرۆک تەنها ناخوێندرێنەوە؛ بەڵکو لە دڵدا دەژین. بەخێربێن بۆ وەرزی دووەم. 🤍
بووکی دایکم (کۆتای هاتووە) by asmokaaaaa
asmokaaaaa
  • WpView
    Reads 155,553
  • WpVote
    Votes 31,603
  • WpPart
    Parts 52
پاش ئەوەی کوڕێک لەلایەن ئەو کەسەی کە وایزانی خۆشی دەوێت ڕەتکرایەوە بە خراپی دڵی دەشکێ بۆیە بڕیار دەدات دڵی بکاتە سەهۆڵ بەندێکی ئەستوور چاوێکی کوێر لەبینینی هەر کچێ تر وە بڕیار دەدات چیتر هیچ کچێکی لا گرنگ نەبێ چی ڕوودەدات کاتێک دایکی بڕیار دەدا کچێکی خزمی دوری خۆیانی بۆ بێنێ کە عەجیب نازدارە لەیل ~ دڵدار چیرۆکێکی کوردیە بەتەواوی بیرۆکەی خۆمە و دەست نوسی خۆمە و ئەگەر لێک چونیش هەبێ تەنها ڕێکەوتێک بووە دەست پێک ٢٠٢٦/٦/٢٠ کۆتای ٢٠٢٦/٩/٢٢
ئەشقی مناڵی°•°( کۆتایی هاتوە)  by baho145
baho145
  • WpView
    Reads 95,737
  • WpVote
    Votes 14,779
  • WpPart
    Parts 48
بەهۆ - میران ESFJ_INTJ ئەم چیرۆکە باس لەژیانی کچێک ئەکات کەلە ماڵێکی زۆر گەورە ئەژیت ماڵەکە داپیرەی و ماڵی مامێکی پێک هاتوە دوای ئەوەی ئامۆزاکەی لەکۆیە ئەگەرێتەوە لەگەڵ وان ئەژیێت هەموو ژیانی کچەکە ئەگۆرێت بیخوێننەوە دڵنیابن پاشگەز نابنەوە کۆتایی
باجی بێتاوانی ~کــۆتــایــی هــاتــووە~✔️ by Gulle_xan
Gulle_xan
  • WpView
    Reads 118,103
  • WpVote
    Votes 21,264
  • WpPart
    Parts 35
چیرۆکەکە لە خۆشەویستییەکی بێدەنگ و بێگەردەوە دەست پێدەکات؛ کچێک کە دڵی لەگەڵ هەموو لێدانێکدا ناوی کوڕی جیرانەکەیان دەهێنێت. بەڵام ژیان هەمیشە بەو شێوەیە ناڕوات کە ئێمە دەمانەوێت. شەوێکی ڕەش، باوکی کچەکە لە یارییەکی قوماری شوومدا هەموو شتێک دەدۆڕێنێت. کاتێک درک بەوە دەکات کە فێڵی لێکراوە، کۆنتڕۆڵی خۆی لەدەست دەدات و پیاوی فێڵباز دەکوژێت، پاشان لە ترسی سزا و لۆمەی کۆمەڵگە، چەکەکە ڕوودەکاتە خۆی و کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێت. بەڵام مردنی باوکەکە نابێتە کۆتایی کێشەکان، بەڵکو دەبێتە دەستپێکی دۆزەخێک بۆ خێزانەکەی. ماڵی کوژراوەکە بۆ پاککردنەوەی خوێنی کوڕەکەیان و تۆڵەسەندنەوە دێنە سەر ماڵی کچەکە. ئەوان داوای بڕە پارەیەکی خەیاڵی دەکەن کە ئەم خێزانە بێدەسەڵاتە هیچ توانایەکی دابینکردنیان نییە. لەبەرامبەر ئەو پارەیەدا و وەک باجی خوێن، بڕیارێکی دڵڕەق دەرکەن: بردنی کچەکە! بەڵام چیدەبێ کاتێک دەردەکەوێ کە باوکی کچەکە کوڕی ئەو خانەوادەیەی نەکوشتوە؟؟
بۆنی باران ✓ by mirhun_luv
mirhun_luv
  • WpView
    Reads 34,305
  • WpVote
    Votes 5,560
  • WpPart
    Parts 15
| چیڕۆکێکی کوردیە | کورتە: کاتێک یاسەمین دڵ بە عەشقی یەکەمی پەیوەست دەبێت، پێی وایە کۆتایی ڕێگاکەیە- بەڵام هاوکێشەکە بە تەواوی دەگۆڕێت کاتێک ڕاستییەکی چاوەڕواننەکراو ئاشكرا دەبێت و کەسێکی تر لە ژیانیدا پەیدا دەبێت کە هەستەکانی هەموو شتێک سەرەوژێر دەکەنەوە. یاسەمین دەکەوێتە نێوان دووڕێیانی عەشقێکی سەرەتا و سۆزێکی نوێ کە تەواوی ناخی دەهەژێنێت. - بەرواری بڵاوکردنەوە : ٢٧ی ئاداری ٢٠٢٦ - بەرواری کۆتاییھاتن : ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ ​© هەموو مافێکی چیڕۆکەکە دەگەڕێتەوە بۆخۆم - شێوەزاری هەولێری بەکارهاتووە، گەر لێی تێناگەیت و پێت قوڕسە، ڕەخنەکانت بۆخۆت هەڵگرە. 3 in #iraq 18 in #kurdisharmy 24 in #kurd 15 in #کوردستان
سـوتفەی ئاوێزە✔️ by _nvisard
_nvisard
  • WpView
    Reads 220,914
  • WpVote
    Votes 42,358
  • WpPart
    Parts 38
سوتفــەیەك و ئاشنـابوون بە دنیـایەكـی نوێ . من چۆن بەو ڕازی ئەبم؟ مەگەر خۆم لێ زیادە بە كوڕە شێتەكـەی ئەو ماڵە ڕازی ببم؟ كـورتە || ئاوێـزە چوارەم كچ و بچوكترین كچی كاك لوقمانە ، بەهۆی عەجولی و دەم هەراشیـەكەی پەرژین خانی دایكـی سزایەكی بەسەرا ئەسەپێنێ ، ئەویش هاوسەرگیری كـردنە لەگەڵ دیاكۆی كوڕی شێخ عومەر كە بە پیـاوێكـی شێت و نەترس ناسراوە ، ئاوێزە لە دەست سـزاكەی دایكی و دیاكۆ چی بەسەر دێت؟ بەتایبەتی كاتێك كە زانی ژنی یەكـەمی لە دەستی هەڵهاتووە؟ نـووسەر: p4rkdidi7 پێشكـەش بە : Aweza__ Start : 31/12/2025 𝖤𝗇𝖽 :𝟣𝟤/ 𝟥 /𝟤𝟢𝟤𝟨
لەو گەڕەکەی تۆم بینی{تەواو کراوە} by laziiiiii
laziiiiii
  • WpView
    Reads 302,463
  • WpVote
    Votes 43,877
  • WpPart
    Parts 41
پۆڵا~ناز چی ڕودەدات کاتێک پۆڵا کە پیاوە بازرگانێکی بەناوبانگە سەردانی شارێکی تر دەکات بۆ بینینی هاوڕێی منداڵی بەڵام لەناو ئەو گەڕەکی هاوڕێکەی لێ دەژی توشی جەنجاڵی دەبێت و دەست دەکات بە هۆڕن لێدان و ناز کە کچێکی هەرزەکارە لە ماڵەکەی دێتە دەرەوەو دەیکاتە دەمەقاڵێ و کێشە لەگەڵ پۆڵا ئایا چارەنوسی ناز بەرەو کوێ دەچێ لەگەڵ پۆڵا؟ خوێنەر بن مافی تەواوی ئەم چیرۆکە بۆخۆم دەگەڕێتەوە نوسەر: لاژان
گــەڕانــەوەی ئامــۆزاکــەم {تەواو کراوە} by laziiiiii
laziiiiii
  • WpView
    Reads 216,544
  • WpVote
    Votes 25,301
  • WpPart
    Parts 20
هەردی~شیرین شیرین کچێکی جوانی تەمەن 18ساڵە لە 8ساڵیەوە دوای مردنی دایک و باوکی لەگەڵ داپیرە و باپیرەی دەژیت هەردی ئامۆزای شیرنە دوای مردنی دایک و باوکی شیرن دەبێتە پشت و پەنا بۆ شیرن بەڵام ناچار دەبێت بۆ خوێندن بڕواتە دەرەوەی وڵات چی ڕودەدات کاتێک دوای 6ساڵ هەردی دەگەڕێتەوە دوبارە؟
بەرە بەیان by Ronakishaw
Ronakishaw
  • WpView
    Reads 195,134
  • WpVote
    Votes 27,642
  • WpPart
    Parts 43
{کوردی} لە بەرە بەرەی بەیاندا،ڕۆژ ...تیشکی ڕۆژ بە دەرکەوتنی چاوەکانی ئەو بێزارد دەکات و وای لێ دەکات بە بێزاریەیەکی زۆر هەڵسێتەوە و دووبارە بگەڕێتەوە ژیانە ئاڵۆزەکەی. نەفەس..تۆ نەفەس تۆ نازانی چ ژیانێکی دوورودرێژ بەڕێوەیە ئەی کچی بچووک. شتانی چاوەڕنەکراو وا بەڕێوەیەن کە تۆ قەت بیریشت بۆی نەدە چوو ئەی کچی شیرین و دڵساف. ئەی نەفەس. ....... نەفەس~ میـــر~ چیرۆکی کوردی لەلایان : ڕوناکی شەو.