candy_18_18
- Reads 50,012
- Votes 7,382
- Parts 29
( CEO #1)
تەنها بە شۆکی سەیری جەستەی دێلیلام دەکرد جێ برینی زۆر لەسەر جەستەی هەبوو کە جێگای قامچی و سووتان بوون ، بۆچی بەم شێوەیە بۆچی ؟
«« پێم بڵێ ئایا هیچ هۆکارێک هەیە تاکوو من دووبارە کار لەگەڵ ئیلیاس بکەم ؟ پێمبڵێ »»
دێلیلا بە هاوارەوە گوتی وە چاوەکانی بەرەو سووربوون دەڕۆیشتن وە من بێ دەنگ بووم
«« بۆچی ؟ بۆچی دەبێت سێبەری ئەو گەمژەیە بە دوامەوە بێت ؟ من دەمەوێت ئازاد بم ، تکایە بۆچی هەمیشە دەبێت ناوی ئیلیاس لەدوام بێت »»
ئەو بە هاوارەوە مستی لە سنگم دەدا وە زۆر دەستی بە گریان کرد
من چەند گەمژەم ، ئایا ئەمە بەس نییە بۆ بڕوا پێکردنی ؟
ئایا دەکرێت درۆ بکات ؟ بەڵام بە بینینی ئەو جەستە شکاوە هیچ هۆکارێک بۆ درۆ نابینم
دێلیلا داڤیس ، پاش جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی بۆ ڕزگار بوون لە هەمووان گەشت دەکات بەرەو ئیتاڵیا وە لەوێ چاوی بە بێنڤۆلیۆ ئابرۆزیس دەکەوێت کە خاوەنکارێکی بێزارکەرە وە لە میانەی ژیانە نوێیەکەی ڕووبەڕووی چەندین شت دەبێتەوە کە هەرگیز بە خەیاڵیدا نەهاتووە
••••••••••••••••••••••••••••••••••••••
کەڤەر : Ezel_ibrahim
نووسەر : کاندی
Benevoleo & Delilah
دەستپێک : 2023 : 7 : 19
کۆتایی : 14.8.2024