jeonroza7
- Reads 30,073
- Votes 5,604
- Parts 31
بەشێک لە قسەکانی نێو چیڕۆکەکە :-
تایهیۆنگ :- خەریکە ئارامیم لەدەست ئەدەم .. هاجوون
چۆن دەتوانی ئەمە بە کیارا بڵێی ؟ ڕووت هەیە ئەمەی پێ بڵێی ؟ ئاخر بۆ خاتری خوا ئەو تەمەنی تەنها ١٦ ساڵە ئەو تەنها منداڵێکە !
« بە توندی مستێکی لە مێزەکە دا »
هـاجوون :- هەرچیەک بڵێن و ڕێگر بن کیارا هەر دەبێ
هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو پیاوەدا بکات !
« بە هاوارەوە وتی »
یـۆنـجوو :- تۆ ناتوانیت ژنم بەسەر بهێنیت !
« بە هاوارەوە وتی بەرامبەر هاوسەرەکەی وەستابوو بە توڕەییەوە
هەر کە پێی وت هاوسەرگیری دەکات یەکسەر هەڵچوو »
بـیـتـنـا :- دەمت داخە ! ئێوە تەنها سواڵکەرێک بوون
باوکت ژێر قاچی هاوسەرەکەمی ماچ کرد تا هاوسەرگیری بۆتۆ و جۆنگکووک ڕێکبخات ئەوەت بیر نیە ؟
« بە توڕەییەوە وتی و هەستایەوە »
کـیارا :- چۆن بتوانم دڵ خۆشبم ؟
« بە چرپەوە لەبن گوێی دایکی وتی بە تۆنێکی نزیک
لە گریان »
جـۆنـگـکـووک :- هەوڵی داوە خۆی بکوژێ ..
« بە هێواشی وتی دکتۆرەکە سەیری کرد
یـوونـا :- خۆت دەزانیت گەر تۆ نەیەیت و نان نەخۆیت باوکم ڕێگە نادات نان بخۆم ..
« بە گوناحیەوە وتی »
نووسەر / جیۆن ڕۆزە
ماف و بیرۆکەی ئەم چیڕۆکە بۆ خوودی نووسەر ئەگەڕێتەوە ناتوانیت هیچ وشەیەکی نێوی ببەیت ❌