ayli1nn
- Reads 248
- Votes 35
- Parts 13
"لە لەندەن، سێبەرەکان تەنها هی باڵەخانە کۆنەکان نین... هەندێکیان مرۆڤن"
لارا ڤالێنتاین دەموچاوێکی ناسراوی سەر سەکۆکانی مۆدێلە، بەڵام لە پشت ئەو جوانییە بێ وێنەیەوە، مێشکێک هەیە کە دەتوانێت قوفڵی هەر سندوقێکی نهێنی بشکێنێت. ئەو فێربووە کە متمانە نەکات، چونکە لە جیهانی ئەودا، هەموو کەسێک دەمامکێکی هەیە
بەڵام کاتێک ڕێگەی دەگاتە ئێدریان ڕوسێل، یاساکانی یارییەکە دەگۆڕێن
ئێدریان پیاوێکە کە ساردوگۆرییەکەی وەک تەمومژی لەندەن وایە،هەموو شتێک دادەپۆشێت و هیچ نیشان نادات. ئەو کەسێک نییە کە بتوانیت لێی بدزیت و بە ئاسانی ڕزگارت بێت. ئەو پیاوەیە کە کاتێک نێچیرەکەی دەگرێت، ڕێگەی نادات بڕوات... مەگەر بە مەرجەکانی خۆی نەبێت
لەنێوان فلاشەکانی کامێرا و ڕقێکی قووڵدا، لارا و ئێدریان دەکەونە ناو یارییەکەوە کە تێیدا دڵەکان دەبنە گرەو
ئایا ئەوەی لە نێوانیاندایە تەنها کێبڕکێی دەسەڵاتە، یان ڕاستییەک لە ناو تاریکیدا شاراوەتەوە؟
" هەموو کەسێک نرخێکی هەیە، مستەر ڕوسێل"
"ڕاستە، بەڵام تۆ نرخەکەت ئەوەیە کە... هەرگیز ناتوانیت لە من ڕابکەیت"
"بەردەوامــە"