✅خاتوونی زستان J.JK
🥀 ناوەوەی جەهەنەم بوو بەڵام خۆی وەک ئێوارەیەکی هێمنی زستان پیشان ئەیا... ئەو تەنها زۆر ماندوو بوو ،ماندووبوو لە سەلماندن، ماندووبوو لە ڕازیکردنی ئەوانی تر، ماندووبوو لە ڕێزگرتن، ماندووبوو لە میهرەبانی، ماندووبوو لە یارمەتیدان، ماندووبوو لە بیرکردنەوە، ماندووبوو لە ژیان، ئەو تەنها ڕۆحی ماندووبوو زۆر ماندوو، ئەو مردبوو...