•~•
195 stories
[لە سێبەری جەنگدا ] by silav44
silav44
  • WpView
    Reads 2,689
  • WpVote
    Votes 640
  • WpPart
    Parts 12
هەموو شەڕێک بە تەقە دەست پێ ناکات... هەندێک شەڕ لە دڵی مرۆڤەکانەوە دەست پێ دەکات. «لە ساڵی ٢٠١٤، کاتێک سێبەری داعش بەسەر عێراقەوە بڵاو دەبێتەوە، کچە پزیشکێکی کورد و موسڵمان، لە ناو شەڕ و ئاوارەیی و کەمپینەیێکی پڕ لە قوربانی، هەوڵی ڕزگارکردنی ژیانی مرۆڤەکان دەدات؛ بێ ئەوەی بزانێت ژیانی خۆی بەچیرۆکێکی سیاسی گەورەتر گرێ دەدرێت....... لە لایەکی ترەوە، جەنڕاڵی ئەمریکی، مەسیحی و سەرپەرشتی هێزەکانی هاوپەیمانان، بۆ شەڕێک هاتووە کە پێی وایە دەبێت بە فەرمان و ستراتیژی ببردرێت.. دوو جیهان، دوو ئایین، دوو بیرکردنەوە... لە ناو شارێک کە شەڕ هەموو شتێکی گۆڕیوە،ڕێگاکانیان یەکدی دەبینن. بەڵام کاتێک مێژوو، سیاسەت و شەڕ دەبن بە بەربەستێک لە نێوانیان، ئەوان دەبێت بڕیار بدەن: ئایا مرۆڤ دەتوانێت لە ناو جەنگدا کەسێک ببینێت، نەک دوژمنێک؟ نوسەر:silav
هیڤیا مە by miss_evergarden
miss_evergarden
  • WpView
    Reads 14,556
  • WpVote
    Votes 3,574
  • WpPart
    Parts 29
هیڤیا مە بوو بگەهینە ئێک ببیە سیتاڤکا ژینا من مە گوت خەونێ دێ کەینە ڕاست ژ خەو ڕابووم نەما بوو من بیرۆکەی دانانی: ١١ی خەرمانانی ٢٠٢٦ بڵاوکردنەوەی: ١٨ی خەرمانانی ٢٠٢٦ بەرگەکەی دروستکراوە لەلایەن @_mahru_
ئەویندار by mail_pretty
mail_pretty
  • WpView
    Reads 5,732
  • WpVote
    Votes 1,641
  • WpPart
    Parts 24
چیرۆڪێڪی ڪوردیە ∼ نــارێ'کچێکە کە چارەنووسی لە شوێنێک نووسراوە کە خۆی هەرگیز هەڵی نەبژاردووە لە کاتێکدا خۆشەویستییەکی نهێنی دەبێتە هۆی گۆڕانی ژیانی دوو خێزان، نارێ بە نرخی ئەو خۆشەویستییە دەدۆڕێت،بە زۆر دەدرێتە بە پیاوێک کە دڵی پێشتر بە کچێکی ترەوە بەستراوە و شێتانە خۆشی دەوێت،لە نێوان دوو دڵی شکێنراو و بڕیارێکی خێزانی، نارێ دەبێت بژیت لە ژیانێک کە خۆی هەڵی نەبژاردووە، باج بدات بەڵام ,ئایا ئە سەرەتایەی بە زۆر دەست پێدەکات، دەتوانێت بە خۆشەویستی کۆتایی بێت؟
ئۆقیانوسی ساتان by xanm_gyan2
xanm_gyan2
  • WpView
    Reads 26,719
  • WpVote
    Votes 4,144
  • WpPart
    Parts 33
نیل... کچێک کە هەر لە یەکەم هەناسەیەوە بە 'هەڵە' ناوبرا. بەرهەمی عەشقێکی ڕاکردووی نێوان دایکێکی سەماکەر و باوکێک کە لە خەمی لەدەستدانی هاوسەرەکەی، پشتی لە کچەکەی کرد. چی بەسەر نیل دێت کاتێک لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا، لەچکەکەی دەبێتە پەناگە بۆ برینی گەورەترین پیاوی دەسەڵات؟ چیرۆکی کچێکی بێناز و پیاوێک کە دڵی لە بەردە... ئۆقیانووسی ساتان." نیل"ساتان نوسەر:سومی بەروار{14/3/2026}
„هاوسەرگیری بە زۆر„  // ✓ by selena_h99
selena_h99
  • WpView
    Reads 79,836
  • WpVote
    Votes 8,866
  • WpPart
    Parts 17
چیروکێکی کوردیە؛ "هەموو شتێک بە بینینێکی ناوەخت دەستی پێکرد... نیل، کچێک کە تەنها خەونی بە تەواوکردنی خوێندنەکەیەوە دەبینی، خۆی لە ناوەڕاستی زریانێکدا دەبینێتەوە کە ناوی {نەترس}ـە. پیاوێک کە بۆ گەیشتن بە نیل، هەموو یاساکانی شکاند. ئایا مارەبڕینێکی ناچاری دەبێتە سەرەتای عەشقێکی شێتانە، یان جەنگێک کە تێیدا تەنها دڵەکان دەشکێن؟ {نیل}؛ چیرۆکی کچێک کە لە نێوان ڕق و ئارەزوودا، ناسنامەی خۆی دەدۆزێتەوە." دەستپێک:{22/3/2026} کوتایی:{27/4/2026} {نیل ≈ نەترس}
تەنیا بۆ یەکجار by Rina-Omar
Rina-Omar
  • WpView
    Reads 59,852
  • WpVote
    Votes 10,020
  • WpPart
    Parts 30
تەنیا بۆ یەکجار.. هەندێک کچ لە ژیاندا بە گۆرانیی دایک و سۆزی باوک گەورە دەبن، بەڵام لین بە یەکەم هەناسەی، هۆکاری کۆچی دوایی دایکی بوو، و بە یەکەم گریانی، بوو بە نامۆترین فریشتە لە چاوی باوکیدا. کچێکی ١٨ ساڵانی خاوەن جوانییەکی بێگەرد، کە تەنیا تاوانەکەی ئەوە بوو لە ڕۆژێکی پڕ لە مەرگدا چاوی بەم جیهانە هەڵێنا. ئەو هەموو ژیانی لە چاوەڕوانیی سۆزێکی بچووکی باوکیدا بەڕێ کرد، بێئاگا لەوەی کاتێک باوکی چاوی لێدەکات، تەنیا بارگرانی و خەم دەبینێت. لە لایەکی ترەوە، پۆلاد هەیە؛ پیاوێک لە تەمەنی ٢٧ ساڵیدا کە ناوی لێدانی دڵی دوژمنەکانی ڕادەگرێت. سەرۆک عەشیرەتێکی خاوەن دەسەڵات و سیاسەتمەدارێکی سارد، کە جیهانەکەی تەنیا یاسای هێز و پۆڵا دەیناسێت. بەڵام کاتێک دایکی-تاکە لێدانی سۆز لە ژیانیدا-دەکەوێتە سەر جێگای مەرگ، پۆلاد ئامادەیە تەواوی جیهان بسووتێنێت بۆ هێشتنەوەی. کاتێک باوکی لین بۆ ڕزگارکردنی گیانی خۆی، کچە بێتاوانەکەی وەک قوربانییەک دەخاتە سەر مێزی مامەڵەکەی پۆلاد، چارەنووسی دوو جیهانی دژ بەیەک تێکەڵ دەبێت: باڵندەیەکی ناسک کە تەنیا عەشقی دەویست. و ڕاوچییەکی بێبەزەیی کە تەنیا بۆ مەبەستەکەی دەژی. ئەم چیرۆکە چیرۆکی فرمێسک و پۆڵایە. چیرۆکی کچێکە کە دەبێت لە ناو جیهانێکی ڕەشدا بەدوای تیشکێکدا بگەڕ
نازداری بنەماڵە و سێبەری سارد  ✔ by yasamine94
yasamine94
  • WpView
    Reads 174,910
  • WpVote
    Votes 27,412
  • WpPart
    Parts 48
​«مەستی»؛ کچە یاخی، چاونەترس و تاقانەکەی ماڵی حاجی ڕۆستەم، کە لە ناو نازی بێپایانی چوار ئامۆزاکەیدا وەک شاژنێک گەورە بووە و ملی بۆ کەس کەچ نەکردووە تەنها شاردراوەتەوە لە ماڵی حاجی محموود لەبەر مامی. ​بەڵام لە بەرامبەریدا، «ئاودێر» وەستاوە؛ جێگرەوەی سەرکێشی ماڵی حاجی مەحموود. پیاوێک لە ڕەنگی شەو، خاوەن نیگایەکی بەستەڵەک و سارد، کە هاتووە تا سەر لە نهێنییەکان دەربکات. ​کاتێک نازی گەرمی مەستی و ساردیی توندی ئاودێر بەیەک دەگەن، جەنگێکی بێ چەک دەست پێدەکات. جەنگێک لە نێوان کبریا و کینەدا، کە تێیدا مەستی بەڵێن دەدات فیزی ئەو سێبەرە ساردە تێکبشکێنێت ترسی عایلەکەی نەهێڵێت... ،،،،، ئاودێر: ئەگەر میوانی حاجی ڕۆستەم و ئەوان نەبوویتایە ئەوا هەندێ قسەم ئەکرد.. مەستی: بەڕاست دەی من کچیانم میوانیان نیم کچی ئەوانم بزانم چی ئەڵێت؟" ،، ئاودێر: ببوورە ملم ئێشی یەت ناتوانم سەیرت کەم. مەستی: ئۆیی منیش هەر وا ببوورە منیش ملم ئێشیەت ناتوانم سەیری عاموودێک و ناسایەقێکێک بکەم. لێرەیش ئەو زەهرە مەخۆ ژینگە پیس مەکە.... شکار: کچێ مەستی چیت کرد ؟" مەستی&ئاودێر پشیلەی ترسنۆک..!! بمرە... لوتبەرزی وەحشی باش؟" باش. هەموو مافێکی بۆ خۆم ئەگێڕێتەوە بردنی ناوی کارەکتەرەکان ناوی چیرۆک وەبیرۆک
پـــــەیــــمــــان by Sara_story
Sara_story
  • WpView
    Reads 35,749
  • WpVote
    Votes 6,760
  • WpPart
    Parts 30
kurdish story چیرۆکێکی کوردیە ٭٭چی دەبێت کاتێک منداڵێکی بچوک لەدایک دەبێت دایکی و خاڵی پەیمانێک دەدەن کەمنداڵەکانیان بۆ یەک بن ئەو پەیمانەی تاکو دواهەناسە ڕەنگدانەوەی هەبوو لەقوڵایی دڵی هەموواندا مایەوە٭٭ ٭٭ژیانی جەیران چی بەسەردێت لەتەمەنی17ساڵی دایکی لەدەست دەدا تەنها دەکەوێت تاکەئومێدی خاڵی بێت ئەویش بیکات بەبوکی خۆی٭٭ "توشی گەورەترین خەمۆکی بووم لەژیانمدا ئازاریجەستەیی نەدرام بەڵکو ئازاری دەرونی درام بووم بەجەستەیەکی زیندوو لەڕۆحێکی مردودا" جـــــــەیـــــــران×ئــــــۆرهـــــــــان {{{هەموومافێکی بۆخۆم دەگەڕێتەوە}}