elaf_jaafar
- Reads 3,511
- Votes 291
- Parts 4
نووسەر پێویستی بە گوریسی خنکانە بۆ ئەوەی بنووسێت. نووسەر هەرگیز بۆ خۆشی تاکە پیتێکیش نانووسێت..با درێژە بەم بابەتە نەدەم چیتر..
بچمە سەر ئەو بەسەرهاتەی کە لە ژیانی ڕاستەقینەی خۆم شایەتحاڵی ڕووداوەکانی بووم..
دەمێکە هەستەکانم هانم دەدەن بۆ ئەوی بیانوو سمەوە
بەڵام خۆم نەمدەویست تا ئەو کاتەی گوریسەکە خەریک بوو ملی دەقرتاندم!
نییە لەو هەستە ناخۆشتر کە لەنێو خەون، خەیاڵ و ئەفسانەکاندا بە دوای دا بگەڕێیت، کەچی ئەو لە شەوقی چاوەکانتدا سەیری خۆی بکات!
لە تەنیشتت بێت و نەیبینیت..
بتدوێنێت و نەیبیسیت..
دەستت پێی بگات..کەچی وا بزانی تەنیا سەرا بێ کە.
حەقیقەتی یار ببینیت...
بەڵام عاشقی سێبەرەکەی ببیت.
سێبەرەکان تێکەڵ بکەیت و نەزانیت کامیان مەعشووق و یاری نیشتەجێی نێو دڵی چەشنی نە یەکی سووتاوە.
لەو لاوەش حەقیقەتی سێبەرەکان هاواریان لێ هەڵ دەست تێ و بە دڵبەر بڵێن:
ئێمەین خودی سێبەرەکان
سووتاوی دەستی یاری بێ جەفا
تەنیا سەر هەڵبڕە
دەبینی یاری نێو خەون و ئەفسانەکان
نووسەر: ئێرا. پەروانە
پێداچوونەوە: ڕۆژان
بەرگ: سۆزی
بڵاوکراوە:18.11.25