novhan_
کاتێک غەمگینی لەهەرسوچێکا بڕوانی دڵخۆشی ئەبینی، چ دڵخۆشیەک دەبینی؟ دەبینی هەموویان پێدەکەنن، بریسکەی چاوەکان، ڕووناکیەکان،
جوانیەکان، هەموویان دەبینی،
تەنھا لەبەر ئەوەی غەمگینی..
سەرەنجام چی؟
تەنھا خۆت و یادگاریەکان وەک مۆتەکەیەک بەدووی یەکدا دەڕۆن، یان جوانتر وێژەی بکەم..
بەدوویەکدا ڕاو دەنێن و دوور دەڕۆن،
تاکوو لەقوڵایدا دەنێژرێن.
ــ پێموابوو هەمووکەسێک دڵخۆشە تەنها من نەبم،
تاکەشتێک بوو.. تەنها ئەو دڵخۆشیەم دەویست!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ـ یەک چاپتەر
ـ بەروار:بیست و نۆی ئازاری ٢٠٢٥