«ئـەو ڕۆژەیـۍ چـوومـە گـۆڕەوە»
ئێرە کوێیە...!؟ گەلێ تاریکە! دایە خۆ دەزانی لە تاریکی دەترسم کوانێ ڕووناکی..!؟ ئەی تۆ بەهاوارم نەدەهاتی شەو و ڕۆژ..! باوە ئەی هەمووشتێکت بۆ پەردەپۆش ناکردم..؟! دەتگوت هیچ نیە چاک دەبێت..! ئەی تۆ بۆ نایەی بەفریام..!؟ ئەرێ هاوڕێکانم ئێوە ماری نێو گۆڕەکەم نین..!؟ کوانێ وەفاکەتان...؟! کێ دەگاتە فریام..!؟ وا دەسوتێم لەئاگر...