Jeoneyana
ئەم کتێبە دەبێتە وەسیەتێک بۆ هەمووان ..
کتێبی وەسیەت، ئەو بەرهەمەیە کە چیرۆکی ڕاستەقینەیە و بۆ هەموو خوێنەرەکانمانی پێشنیار دەکەین کە بیخوێننەوە.
وەسیەت، خەیاڵ و حەسەرەت و ئازاری هەموو ئەو کەسانەیە کە لەم کۆمەڵگەیەدا دەژین.. وەسیەت، هاوارو ناڵەی "ئێمە کردمان، ئێوە مەکەن!" و دەنگی یارمهتی ئەو کەسانەیە کە قوربانیی هەڵەکانی خۆیانن، بە تایبەتیش هاواری ئەو گەنجانەیە کە ژیانیان تاریک بووە..
وەسیەت، دوایین ناڵە و دوایین پاڕانەوەی ئەو بێ چارانەیە کە هۆشیان لەدەست داوەو دڵیان تێکچووە. جەرگیان پارچە پارچە بووە. هەروەها لە گێژەڵۆکەی بێچارهیییدا دەتلێنەوە.. وەسیەتنامە، دوایین داواکاری و دوایین ئارەزووی کەسێکە کە لەناو بڵێسەی ئاگری گوناهەکانیاندا دەسوتێن.
ئەو نموونانەی کە لە کتێبی وەسیەتدا هەڵبژێردراون ئەوەندە ئاشنان و ئەوەندە باسیگەرێکی گرنگن لەناو هەموو خێزانێکدا، کە ناکرێت کەسێک بیانوێنێتەوە و کاریگەری لەسەری دروست نەکات و نەبێتە وانە و پەند بۆیان.
ئەو هەڵانەی کە لە گەنجێتیدا و بە خەیاڵی شێتانەوە دەکرێن، ئەو گوناهانەی کە ئەنجام دەدرێن و ئەو درامایانەی کە لە بەرامبەردا تووشی خێزانەکانیان دەبێت بە هەموو ڕاستییەکانەوە خراوەته بەر دیدی خوێنەران.
وەسیەت، وانەیەکی ژیان و نەخشەیەکى ڕێگای