TheAuthor_helly
یۆنها ژیانی خۆی تەرخان کردووە بۆ دۆزینەوەی ئەو بکوژە زنجیرەییەی کە ترس و تۆقینێکی زۆری خستووەتە دڵی شارەکەوە.
بکوژەکە هیچ سەرداوێک جێناهێڵێت،
هیچ هەڵەیەک ناکات، تەنها جەستەی بێگیانی قوربانییەکان نەبێت کە لە ژێر بارانی تاریکیدا دەدۆزرێنەوە.
لە پاڵیدا، هاوپیشە و هاوبەشەکەی 'بانگ چان'هەیە. ئەفسەرێکی سارد، بێباک و خاوەن کەسایەتییەکی تەمومژاوی کە زۆرجار ئاکار و ڕەفتارەکانی زیاتر لە سەرۆک مافیایەک دەچێت نەک پارێزەرێکی یاسا و ئەفسەرێکی پۆلیس.
ئەو تاکە کەسە کە یۆنها لەم دۆسیە ئاڵۆزەدا متمانەی تەواوی پێدەکات، وە وردە وردە ئەم متمانەیە دەگۆڕێت بۆ سۆز و ڕۆمانسیەتێکی قووڵ و مەترسیدار.
یۆنها کاتێک سەیری چاوە ساردەکانی بانگچان دەکات و دەلێت
"بۆچی هەست دەکەم ئەم بکوژە زۆر لە ئێمەوە نزیکە؟
وەک ئەوەی هەموو هەنگاوێکی من بزانێت..."
بانگ چان بە زەردەخەنەیەکی لێڵەوە،
جگەرەکەی لە لێوی نزیک دەکات
"دڵنیام لە ناو ئێمەدایە ڕقم لەو یاریەیە کە ئەنجامی دەدات دەیدۆزمەوە و هەرگیز لە دەستم رزگاری نابێت"
ـــ بردنی بیرۆکەی چیڕۆکەکانم بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە
و مافی چیڕۆکەکە بە هەموو جۆرێک بۆخۆم دەگەرێتەوە
بۆیە بە بێ ماندوو بوون هەڵمەستە بە کۆپی کردنی چیڕۆکەکە
چوونکە پێیەوە ماندوو ئەبم🙂