stellakiim
- Reads 59,952
- Votes 7,841
- Parts 45
"هەموو شتێک وەک یارییەک دەستی پێکرد... بەڵام کێ دەیزانی دۆڕاوەکە من دەبم؟"
جۆنگ کووک، ئەو کوڕەی پێی وابوو دڵی مرۆڤەکان تەنها مەیدانێکی یارییە و ئەویش یاریزانە سەرەکییەکەیە. پلانەکەی سادە بوو: نێچیرەکەی (ئێلا) ڕابکێشێت، دڵی بەدەست بهێنێت، و دواتر وەک هەر یارییەکی تر کۆتایی پێ بهێنێت.
بەڵام هێڵی نێوان یاری و ڕاستی زۆر تەنکە.
کاتێک سەیری چاوەکانی ئێلای کرد، نەخشەی یارییەکەی لێ تێکچوو. ئەو هەستانەی کە وەک "نواندن" دەستی پێکرد، بو ون بە ژەهرێک و بە ناو دەمارەکانیدا بڵاوبوونەوە. ئێستا ئەو کچەی کە بڕیار بوو تەنها "ناونیشانێک" بێت لەناو لیستەکەیدا، بووە بە تەنها "هۆکار" بۆ لێدانی دڵی.