s0irin
- OKUNANLAR 123
- Oylar 18
- Bölümler 1
لـەیـل❤ئــارام
ئەگەر تۆ برینیکی سەر جەستەم بایت
ھەموو ڕۆژ ئەمکولاندیتەوە تا بمێنیتەوە،
ئەگەر نەخۆشی بویتایە
دەرمانم نە ئەخوارد تا چاک ببمەوە،
ئەگەر تۆ خەو بویتایە
وەک یارانی ئەشکەوت ئەخەوتم،
ئەگەر تۆ گۆرانیەک بویتایە
تا پەردەکانی گوێم توانای مابایە
گوێم لێ ئەگرتیت،
ئەگەر تۆ تابلۆیەک بویتایە
تا ئەمردم لێت ڕادەمام،
ئەگەر تۆ فرمێسک بویتایە
گریانێک ئەگریام تا وەک یەعقوب
چاوەکانم سپی ھەڵ ئەگەڕان،
ئەگەر تۆ مانگ بویتایە
بە چواردەوری زەویا گەشتم ئەکرد
تا ھەر بیست و چوار کاتژمێرەکە بتبینم...♥️