kimsoma129
(("یونا" تەنها کچێکی بێتاوان بوو کە بەهۆی ئەو خیانەتەی لە باوکی کرا لە کاری بازرگانیدا تەسلیمی جاکی دڵڕەق کرا و وەک ئامرازێک بۆ ناپاکیکردن بەکارهێنرا. بەڵام کاتێک لەو دۆزەخە ڕادەکات، دەکەوێتە ناو دەستی پیاوێک کە تەواوی سیئۆل لە ترسی ناوەکەی دەلەرزێت..."کیم نامجوون"!پیاوێک کە بە پێستە گەرم و دڵە بەستەڵەکەکەیەوە ناسراوە و هیچ بەزەیییەک لە قامووسی ژیانیدا بوونی نییە...
'هەمووان چاوەڕێی سزایەکی خوێناوی بوون بۆ یونا لە ناو ئەو کۆشکە تاریکەدا'بەڵام کتوپڕ هەموو شتێک سەرەوژوور دەبێت. کاتێک نامجوون ڕاستییەکان دەبینێت، یاسا توندەکانی خۆی دەشکێنێت؛ ئەو پێستە گەرمە پۆڵایینییەی دەبێتە قەڵغان بۆ پاراستنی کچەکە، و لە ژێر تیشکی زێڕینی مانگدا، بۆ یەکەمجار هەناسە گەرمەکان و کڵپەی خولیای نێوانیان تەواوی سەرما و مەترسییەکانی جیهان دەسوتێنێت'..
بەڵام ئایا"جاک"ڕێگە دەدات ئەم هەناسە گەرم و پێستی نامجوون دڵە ساردەکەی بتوێنێتەوە؟ لە کاتێکدا جاک سوپاکەی بۆ هێرشێکی خوێناوی ئامادە دەکات، پڵنگەکە نیشانی دەدات کە عەشق چۆن دەتوانێت ساردترین پیاو بکاتە مەترسیدارترین ڕاوچی!!))