Never click suspicious links
Reminder: Wattpad will never ask for passwords, payment information, or other sensitive account security details.
15 stories
هەڵەوینی خوێناوی~ by Rayal-Staff
Rayal-Staff
  • WpView
    Reads 31
  • WpVote
    Votes 6
  • WpPart
    Parts 1
هەموو شتێک لە 31ی تشرینی یەکەمی 1990دا دەستی پێکرد شەوێکی سارد و تەمومژاوی لە شارۆچکەیەکی ئیتاڵیا لونا کچێکی گەنجی تەمەن 18ساڵ لەگەڵ هاوڕێکانیدا بۆ یەکەمجاربڕیار دەدەن بۆ کۆکردنەوەی شیرینی هەڵۆوین بچنە دەرەوە بەڵام گەمژەیی و سەرکێشیی شەوەکە قاچیان دەکێشێتە بەردەم کۆشکە ترسناکەکەی سەر گردەکەئەو شوێنەی کە پیاوە نامۆ و گۆشەگیرەکەی شارۆچکەکە تێیدا دەژی~ ناوی نوسەر:~زیلە کاتی بڵاوبوونەوەی:~15ی حوزەیرانی2026 کاتی تەواوبوونی:~نادیارە 🌱⭐~
هەیـــــــبە تـــوو یــاخیــبون by Ailan_A
Ailan_A
  • WpView
    Reads 12,903
  • WpVote
    Votes 2,414
  • WpPart
    Parts 20
چیرۆکی ململانێی نێوان شێرزاد ئاغا، پیاوێکی خاوەن هەیبەت و دەسەڵات، و نەوژین، کچە غەریبەیەکی زماندرێژ و شەڕانی. لە کاتێکدا خێزانە توندەکەی نەوژین هەوڵی بێدەنگکردنی دەدەن، ئەو بە تەنیا بەرەوڕووی شکۆی ئاغا دەبێتەوە.
ســێــکــتــەرریـی٤٦ by Je0n_fofa
Je0n_fofa
  • WpView
    Reads 165
  • WpVote
    Votes 36
  • WpPart
    Parts 11
لە دونیایەکی وێراندا، سێکتەرەکان بە ناوی سەرکردەکانیان دەناسرێن بەڵام ناوێک هەیە کە هەمووان لێی دەترسن "وارنەر"،سەرکردەی سێکتەری ٤٦ کاتێک جولیەت دەستگیر دەکرێت، هەموو کەس چاوەڕوانی یەک شتە دەکەن مردن بەڵام وارنەر بڕیارێکی تر دەدات و لەو ساتەوە شتێک لەناو سێکتەری ٤٦ دەست بە گۆڕان دەکات شتێک کە لەوانەیە هەموو دونیاکەیان وێرانتر بکات
سیستەمی خۆشەویستی by Asiiammm
Asiiammm
  • WpView
    Reads 1,893
  • WpVote
    Votes 441
  • WpPart
    Parts 13
لارا کچێکی ئاساییە خوێندکاری بەشی پزیشکی فریاگوزاری خێرایە لە جیهانی خۆماندا.بەڵام دوای ئەوەی تووشی ڕووداوێک دەبێت چاوەکانی لێک دەنێت، لە جیهانێکی تردا بەئاگا دێتەوە کە لەسەر لێواری جەنگە.لە یەکەم چرکەدا دەنگێکی ڕۆبۆتی لە مێشکیدا دەنگ دەداتەوە: "سیستەمی خۆشەویستی کارا کرا. ئامانج: فەرماندە دیلان. مەرجی مانەوەت لە ژیان: نابێت ڕێگە بدەیت لێدانی دڵی ئەم پیاوە بوەستێت. ئەگەر ئەو بمرێت، تۆش لەناودەچیت." هەموو بیرۆکەی چیرۆکەکە هی خۆمە ڕێگە بە کەس نادەم بیبات🫸🏻
«کووپێک قاوە لە پاریس»تەواو بوە✔️ by nilaa000
nilaa000
  • WpView
    Reads 537
  • WpVote
    Votes 154
  • WpPart
    Parts 25
«لە نێوان دوو سەردەمدا، تەنها بۆنی قاوەیەک و مێزێکی دارین بەس بوون بۆ ئەوەی چارەنووسی چوار ڕۆح بەیەکەوە گرێ بدرێت.» ئێڤان، کچە خوێندکارێکی کوردی خولیای مێژووە کە بۆ تەواوکردنی خەونە ئەکادیمییەکانی ڕوودەکاتە پاریس. لە ناو تەنیایی و غەریبیی شەقامە باراناوییەکاندا، ئەو پەنا دەباتە بەر کافێیەکی کۆنی بێدەنگ. بەڵام تێکەڵبوونی کتوپڕی کووپێک قاوە، ڕێڕەوی ژیانی دەگۆڕێت و دەبێتە هۆی ناسینی «وانسۆن»، گەنجێکی پاریسی. کاتێک ئەوان لە ژێر درزی مێزە دارینەکەی کافێکەدا دەفتەرێکی یادگاریی تۆزگرتووی ساڵی ١٩٢٦ دەدۆزنەوە، دەرگایەک بەرەو ڕابردوو دەکرێتەوە. یادگارییەکە باسی عەشقێکی ناکام و قووڵی نێوان «کلۆدین و ژان» دەکات کە ڕێک سەد ساڵ لەمەوبەر لەسەر هەمان مێز دانیشتوون. ئێڤان و وانسۆن بڕیار دەدەن بەدوای شوێنپێی ئەو دوو عاشقە کۆنەدا بگەڕێن بۆ ئەوەی چیرۆکە ونبووەکەیان تەواو بکەن، بەڵام بێ ئەوەی بزانن، خۆشیان هەنگاو بە هەنگاو دەکەونە ناو هەمان ئەو تەڵسمە مێژووییەی کە عەشقی پێ دەوترێت. ئایا عەشق دەتوانێت دوای ١٠٠ ساڵ، لە ڕێگەی کووپێک قاوەوە کۆتایییەکی نوێ بۆ خۆی بنووسێتەوە؟
پـــەیــکـــەرە زیــنـــدووەکــە | 𝑻𝒉𝒆 𝑳𝒊𝒗𝒊𝒏𝒈 𝑺𝒕𝒂𝒕𝒖𝒆 ๑ by Rayal-Staff
Rayal-Staff
  • WpView
    Reads 312
  • WpVote
    Votes 61
  • WpPart
    Parts 6
️ السَّلَاْمُ‌ ‌عَلَیْکُم‌ ,, منـ، فلۆنا یەڪەم چیڕۆڪم لە ستافی ڕایاڵ هیوادارم باشترینی خۆم پێشکەش کردبێت بۆ ئێوەی خوێنەر..🎻~ تێبینی: لە کاتی بوونی چاپتەری نوێ ڕۆژانی شەممە پۆست دەرێت. کورتە : "لە هەر کوێیەک بیت، چارەنووس وەک سێبەرێکی بێدەنگ دەست بە داوێنتا دەگرێت... بەڵام ئاخۆ ئەمە سێبەری ناخی خۆتە، یان هەبوونێکی تر کە لە تاریکیدا چاوەڕێت دەکات؟ ​لە نێو جەرگەی دڵی نەمسای پڕ لە ئاواز و مۆسیقادا، کچێکی غەمگین بەڵام یەکجار شیرین بە ناوی 'هانا دی سباستیان' پەناگەیەک بۆ ڕۆحی ماندووی دەدۆزێتەوە. هانا، کە ڕۆژانێک مامۆستای زانکۆ بوو لە ئەڵمانیا، لە ژێر قورسایی هەزارەها یادگاریی تیژ و تاڵدا ڕادەکات و بڕیار دەدات هەرگیز سەیری پشت سەری خۆی نەکاتەوە. ئەو لە نەمسا دەبێتە کچە بۆکسێنەرێکی کارامە؛ مشتەکۆڵەکانی دەکاتە قەڵغانێک بۆ شاردنەوەی شکاوی و ناسکیی ناخی. ​بەڵام ژیان کایەیەکی سەیرە؛ کاتێک زنجیرەیەک ڕووداوی کتوپڕ پەلکێشی دەکەن بەرەو ئیتاڵیای پڕ لە سۆز، هونەر و پەیکەری زیندوو، تەلیسمی بێدەنگییەکەی دەشکێت. لەوێ، لە نێوان شەقامە کۆنەکان و ئاوازی باراندا، چارەنووس بە تفەنگێکی پڕەوە چاوەڕێی دەکات... گەشتێک کە ژیانی هانا بۆ هەمیشە لە مەرگ و تەنیاییەوە، بەرەو لوتکەی هونەر، جوانی و عەشقێکی تەمومژا
﮼نەمری لە کاتژمێر پێنج و پێنج خولەک by Rayal-Staff
Rayal-Staff
  • WpView
    Reads 322
  • WpVote
    Votes 50
  • WpPart
    Parts 4
«..درزێکی گەورە لە نێوان جیهانی مرۆڤەکان و ئەو تاریکییەی کە خوێنمژەکان تێیدا دەژین، دروست بووە. جیهانی مرۆڤەکان خەریکە لەژێر قورسایی مێژوویەکی نەفرەت‌لێکراودا نوقم دەبێت. 'کڵاودیا ڤالێریان' تەنها لێکۆڵەرێک نییە کە بەدوای ڕاستیدا بگەڕێت؛ ئەو تاقە کەسەیە کە دەمارەکانی، کلیلی داخستنی ئەو دەروازە خوێناوییەیە. بەڵام لە ناوەڕاستی ئەو وێرانکارییەی کە جیهانی گرتووەتەوە، کڵاودیا ڕووبەڕووی ترسناکترین ململانێ دەبێتەوە: ململانێی لۆژیکە پۆڵایینەکەی لەگەڵ لێدانی دڵێک کە چیتر لە هی خۆی ناچێت. ئایا ئەو واژۆیە بۆ پاراستنی جیهان دەکات، یان بۆ عەشقێکی تاریک کە لە هەموو لۆژیکێک بەهێزترە؟ چونکە لە کۆتاییدا، هەندێک پەیماننامە بە مەرەکەب نانووسرێنەوە... بەڵکو بە نەمرییەک دەست پێ دەکەن کە نرخی هەموو جیهانە.»
کۆتا وێستگەی تەمەن | kurdish by Rayal-Staff
Rayal-Staff
  • WpView
    Reads 146
  • WpVote
    Votes 24
  • WpPart
    Parts 4
بەناوی خوای گەورە من ئیرینا ئەندام لە ستافی ڕایەڵ "کۆتا وێستگەی تەمەن" یەکەم بەرهەمی من دەبێت لەگەڵ ستافە جوانەکەمان هیوادارم باشترین پێشکەش بەئێوەی ئازیز بکەم🕯️. | کورتەی چیرۆک | لە شەقامە دێرین و مێژووییەکانی فلۆرەنسـ'ـی ئیتاڵیا، لانکەی هونەر و ڕۆشنبیری ئەوروپا و جیهان. شارێک پڕاو پڕ لەجوانی هەر بستێک دەڕۆیت گوێت لە ئاوازی جیاوازی کەمانچە و ئامێرە مۆسیقییەکان دەبێ، کچێکی جوان هەیە بە ناوی " کاترینا دی لوکا " تاقانەی خێزانی دی لوکایە، لەژوورێکی ساردا دیلدەکرێت لەلایەن باوکە دڵڕەقەکەیەوە، کە دەیەوێت خەونە بەدی نەهاتووەکانی خۆی بە کچە هەرزەکارەکەی بەدی بهێنێت، چیتر شەقامەکانی فلۆرەنس ڕێگەیەک نین بۆ ژیان، بەڵکو تونێلێکن بۆ هەڵهاتن. ناو : ئیرینا بەرواری دەستپێک : ٣/٤/٢٠٢٦ بەرواری کۆتایهاتن : نادیار ژانەر : ئاڵۆز-خەمناک-درامی ژ.م چاپتەر : دیاری نەکراو تێبینی : لەکاتی هەبوونی چاپتەری دیاریکراو لەڕۆژانی «هەینی» چاپتەری نوێ بڵاودەکرێتەوە. "ساتێک دێت کە براوەترین کەسی شارەکە، خۆی لەبەردەم کۆتا وێستگەی تەمەن دەبینێتەوە".