The beautiful story
3 stories
ʜᴇʀ ᴍᴀғɪᴀ ʜᴜsʙᴀɴᴅ  by moonie0xoxo
moonie0xoxo
  • WpView
    Reads 14,023
  • WpVote
    Votes 1,866
  • WpPart
    Parts 15
|| مـێـردە مـافـیـاکـەی || "با گرەوێك بکەین،ئەگەر من بردمەوە لە قەرزەکانم خۆش دەبیت، ئەگەر تۆ بردتەوە من زڕکچەکەی خۆمت پێدەدەم!" .. ژیانی لەیلای ئازیز 180 پلە دەگۆڕێ کاتێك تێکەڵ بە جیهانە مەترسیدار و پڕ تاوانەکەی لوسیفەری تاوانبار دەبێت.. لەیلای شیرین و لوسیفەری تاوانبار .. چیرۆکی || مێردە مافیاکەی || چیرۆکێکی خەیاڵیە و دوورە لە ڕاستیەوە کەسایەتیەکانی ناوی دروستکراوی مێشکی نووسەرن و وێنەکان لە Ai ەوە وەرگیراون، بە هیوای چێژ بینین.
ʜᴀɴᴅsᴏᴍᴇ ᴘɪʀᴀᴛᴇ by moonie0xoxo
moonie0xoxo
  • WpView
    Reads 466
  • WpVote
    Votes 60
  • WpPart
    Parts 2
"هێمن بەرەوە شیرینەکەم،ئێمە نامانەوێت ئەوان بماندۆزنەوە،نا؟" بە سەوتێکی نائاسایی هێمن لە پەنا گوێمدا چرپاندی لە کاتێکدا بە تەواوی جەستەمان بەیەکدیەوە چەسپابوو تەواوی جەستەم گەرم داهاتبوو بەهۆی نزیکیە زۆرەکەی کە دەم وت ئێستا نا دواتر بەهۆی بەرزی پلەی گەرمی جەستەمەوە دەبورێمەوە بەڵام ئەوە تەنها کاریگەری ئەو بوو لە نزیکمەوە بە شێوەیەکی ترسناك کە هەناسەمی بە شێوەیەکی نائاسایی توند کردبوو بەڵام سەیرتر ئەوە بوو لە نزیکی ئەوەوە هەستم بە سەلامەتی دەکرد گەر چی تەنها هەفتەیەکە دەیناسم بەڵام ناتوانم هەستەکانی خۆم کۆنتڕۆڵ بکەم بەرامبەر بەم چەتە دەریایە قۆزە..!! هەستم بە هەناسە گەرمەکانی دەکرد کە بە نەرمی بەر ملم دەکەوت هەناسەم هێندەی تر توند بوو دڵم زۆر خێراتر لێی دەدا بە شێوەیەك کە هەستی پێکردم و وای کرد بزە بکەوێتە سەر لێوەکانی و خۆی ڕێك کردەوە و چاوە ڕەشە قەترانیەکانی بڕییە چاوانم بەبێدەنگی چاوەڕوانی جوڵەی دواتری بووم بەڵام بە زوویی لە ژوورەکە چوویە دەرەوە و بە توندی دەرگاکەی لە دوای خۆی داخست نازانم بۆچی بەڵام هەستم بە شکانی دڵم کرد.. ناکرێت من لە خۆشەویستیتدا بم لەگەڵ پیاوێکی چەتە کە تەنها ماوەیەکی کەمە دەیناسم..دەکرێ!؟
 sᴇᴄʀᴇᴛ ᴀғғᴇᴄᴛɪᴏɴ  by moonie0xoxo
moonie0xoxo
  • WpView
    Reads 11,966
  • WpVote
    Votes 1,811
  • WpPart
    Parts 30
// ســـــۆز و خــــۆشــــەویـــستــی نــهێــنــی \\ «بیرتە کە پێت وتم کاتێك کەسێکت خۆشویست. ئەبێ دڵخۆشبیت ئەگەر ئەو دڵخۆش بوو، چی ئەگەر لەگەڵ تۆش نەبوو.» پێم وت. «بۆیە خۆمم قایل کرد کە هەرکات کەسێکی تری دۆزییەوە، هەتا ئەو کاتەی ئەو دڵی خۆشە، منیش بۆ ئەو دڵخۆش ئەبم.» ئەو فرمێسکەم سڕی کە لە چاوانم کەوتە خوارەوە. « بەڵام من نەمتوانی، نەمتوانی دڵخۆشبم بۆ ئەو، نەمتوانی خۆم لەو بیرکردنەوە بۆستێنم کە بۆچی من ناتوانم ئەو دڵخۆش بکەم؟» فرمێسکەکانم کەوتن، بەڵام ئەمجارە نەمسڕین.. من ڕێگەم بەو دا کە بزانێت چەندە شکاوم. ڕێگەم دا بزانێت کە چەندە لاوازم. .. سیۆنگهوا لەگەڵ جیـنا .. کاری خەیاڵە .. چێژببینن