moon_k0_ng
تەنیا کەنیسەیەک بوو
بەڵام شوێنی هەموو ساتێکم بوو
پیانۆم تێیدا دەژەند بەهۆی ئەو خەونانەی کەدەمبینی
تێنوی ئەو شوێنە بووم
هەموو ئاوازێکی غەمگینم بۆ خەیاڵاوەترین کچ بوو
خەیاڵی دەگمەنی ئەو کچە شێتی کردبووم
لەو باوەرەدا بووم ئەم سەفەری من و تۆ هەتاهەتاییە
وەلێ خۆشەویستیم تێیدا رووناک بوو
لە یەکەم سات زانیم ئێرە شوێنێکی چیرۆکی خەیاڵییە
لە کۆتا ساتیشدا کە هاتمە دەرەوە لەو کەنیسەیە
بەو هەواڵە بەو کتوپڕییە
بۆ هـــەتــــا هــــەتـــایـــە ...؟
«لەلایەن لــی هــیــســیــنــگ بۆ خۆشەویستی ئەبەدی»
تێبینی : مافی ئەم بەرهەمە پارێزراوە و بەبێ رەزامەندی نووسەر هیچ کەسێک و هیچ مەخلوقێ مافی کۆپی کردن و بردنی نیە هەروەها هیچ کەس بۆی نیە بەشێکی ئەم رۆمانە بخاتە نێو تۆری ئینتەرنێت
بەبێ رەزامەندی نووسەر