JehanQadr
کچێک هەیە
هێندە شیرینە
تەنانەت لە خەوایشا بێت
بەبینینی ڕازیم!
کچێک هەیە
هەر بەتەنیا خۆی
بە قسە و پێکەنینەکانی
ناو دڵی منی قەڵەباڵغ کردووە!
کچێک هەیە
لە ئاو درووست بووە
خۆر لێیبدا ئەتوێتەوە
سەرمای بێت ئەیبەستێت
بە ئێوە نادۆزرێتەوە
بۆی مەگەڕێن
لەناو دڵیمنا هەناسە ئادا!
کچێک هەیە
وەرزەکانی تێکداوە
لە پایزیشا
لە هەر شوێنێک ڕابکشێت
ئەو شوێنە گوڵ دەگرێت!
کچێک هەیە
باڵێکی شیعر و
باڵەکەیتری موسیقا
خۆشی لە ڕەگەزی فریشتەیە...
.......
ئەکتەرەنانی ناو چیرۆک:
جیۆن جونگکووک
جیۆن یالین ، نیکا.