_MeduS4a_
- Reads 1,183
- Votes 149
- Parts 1
دەڵێن ترسناکترین شت کە ڕووبەڕووی نووسەر ببێتەوە سپێتیی کاغەزە بەڵام بۆ "ئەو" ترس لەوێوە دەستی پێکرد کە کاغەزەکان ڕەنگاڵەیی بوون و وشەکان لە ژێر دەستی هاتنە دەرێ.
هەموو شتێک وەک یارییەکی بێوەی دەستی پێکرد کچە نووسەرێک ژوورێکی بێدەنگ و پەرتووکێک کە وا بڕیار بوو تەنها "چیرۆکێکی خەیاڵی" بێت بۆ کات بەسەربردنی خوێنەران. بەڵام کاتێک بەرگی پەرتووکەکە داخرای و یەکەم تیراژ بڵاوکرایەوە پەردەی نێوان دوو جیهان دڕا.
ئەو پاڵەوانانەی تەنها لە خەیاڵیدا بوون ئێستا لەسەر شەقامەکان سێبەریان هەیە ئەو کارەساتانەی بە نوکی پێنوسەکەی دایڕشتبوون یەک بە یەک لە دەرگای ژیانی ڕاستەقینەی دەدەن ئێستا ئەو نووسەرە تێگەیشتووە کە ئەو تەنها چیرۆکێکی نەنوسیوە... بەڵکو داهاتووی خۆی کێشاوە.
ئایا دەکرێت نووسەرێک ببێتە زیندانیی نێو کتێبەکەی خۆی؟ یان دەبێت بۆ ڕزگاربوون، کۆتایییەکی نوێ بنووسێتەوە کە ڕەنگە ڕەنگە باجەکەی ژیانی خۆی بێت؟