solav_deamos2
- Reads 5,297
- Votes 664
- Parts 10
وەك گورگێك زۆر دڵم بەوە خۆش بوو كە هاوەڵەكەی خۆمم دۆزییەوە ، وامدەزانی وەك هەموو گورگێكی نێرینەی تر تا مردن بۆم دەجەنگێت و خۆشەویستیم پێ دەبەخشێت ، بەڵام وادیاربوو كە من تەنها لەنێو خەیاڵێكی نا ڕاستەقینە دەژیام هەرگیز چاوەڕێی ئەوە نەبووم هێندەش وا بە ئاسانی دەستبەردارم ببێت لە پێناو منداڵێكی نەفرەتی ..
هەرگیز قسەی كۆتا جاریم بیر ناچێتەوە كە زۆر بە توڕەیی و هاوارەوە بەسەرمدا تەقیەوە كە نەدەبوو هەرگیز ئەم وشە دڵشكێنەرەی لە دەم دەربچێت كە بۆ ماوەیەكی زۆر بە ئازارەوە لە گەڵی دەژیام ، دوای ئەمە بە تەواوی هیچ هەستێكم بۆی نەما هەرەوەها ئەو بە هەمان شێوە گۆڕا .
ڕاستە من جێم هێشتی بەڵام تۆ هۆكاری ڕاستەقینەی ئەمە بوویت ، منت وەك ڕۆحێكی تاریك و بێ زمان لە قەلەمدا هەرگیز بۆ جارێكیش پەشیمان نەبووم لە ڕاكردنت لە كۆمەڵەكەت ...
من پەشیمان نیم ...
ئەمە كورتە چیرۆكێكی بچووكە هیوادارم
بەدڵتان بێت و بە خۆشەویستیەوە بیخوێننەوە ..
چیرۆكەكە بیركردنەوەی هی خۆمە ♡⚠️
ڕێگا بە هیچ كەسێك نادەم بیركردنەوەی
چیرۆكەكەم ببات