i_roya4's Reading List
6 stories
The Alpha King's Blue Eyes ✔️ by strawberry_R_
strawberry_R_
  • WpView
    Reads 12,716
  • WpVote
    Votes 2,079
  • WpPart
    Parts 35
لە ڕابردوودا جیهانی مرۆڤەكان لەگەڵ ئەو كەسانەی هێزی سەرو سروشتیان هەیە جیادەكرێتەوە بەهۆی چەند هۆكارێكەوە و دەرگایەك دروستەكەن كە كەس توانای كردنەوەی نیە ، بەڵام وەك ئەوەی دیارە چارەنووس ئەم دەرگایە دەكاتەوە كە بۆماوەی ١٠٠ ساڵە داخراوە تەنها لەبەر هۆكارێك ئەلفا ئامادەیە هەموو كارێك بكات لەپێناو لۆنا تەنانەت ئەیەوێت جەنگ هەڵبگیڕسێنێت تەنها بۆ ئەوەی بەیەكتری بگەن . بۆماوەی نزیكەی ساڵێك كچەكە لەلای خۆی ئەهێڵێتەوە بەبێ ئەوەی كچەكە بزانێت كە ڕێگایەك هەیە بۆ گەڕانەوەی بۆ شانشینەكەی خۆی ، بەڵێ هەموو ڕاستیەك لە كچەكە ئەشارێتەوە بەڵام دەزانێت ئەو ساتەی لۆنا بە ڕاستیەكان دەزانێت ناچار دەبێت بیگەڕێنێتەوە بۆ شانشینەكەی " هەرگیز نەمزانیوە دەریاكان بەم شێوەیە جوانن تا ئەو كاتەی چاوەشینەكانی تۆم بینی "
𓇻 ئـەلفـای بـێ بـەزەیــــــــــــــــــــی 𓇻 by solav_deamos2
solav_deamos2
  • WpView
    Reads 6,556
  • WpVote
    Votes 706
  • WpPart
    Parts 7
ئەو زۆر دڕندە و بێ بەزەیی خراپ بوو مەحاڵە دڵی بەدەست بهێنیت پیاوە برسیەكە هەرگیز ناگۆرێت تەنانەت بۆ هاوسەرەكەشی ... ئەو بكوژێك بوو كردەوەكانی ئەوەندە ترسناك بوون كە هەر ژنێك خۆزگەی دەخوازت تێكەلی نەبێت بەڵام لە كۆتاییدا كچێكی دۆزییەوە كە تەمەنی تەنها شازدە ساڵ بوو ... چی دەكات ؟ كاتێك دەزانێت كە گەورەترین دوژمنی خێزانەكەی هاوەڵی ئەوە .. لوكاس & ئێما وەرگێڕاوە ... سەرەتا پێش هەموو شتێك دەبێت لەم ئەكاونتەی ترم ببینەری پارتەكانی سەرەتا بیت solav _deamos
ᛜ لـونـای قـبـوڵ نـەکـــــــــــــــــراو ᛜ by solav_deamos2
solav_deamos2
  • WpView
    Reads 7,507
  • WpVote
    Votes 905
  • WpPart
    Parts 11
وەك گورگێك زۆر دڵم بەوە خۆش بوو كە هاوەڵەكەی خۆمم دۆزییەوە ، وامدەزانی وەك هەموو گورگێكی نێرینەی تر تا مردن بۆم دەجەنگێت و خۆشەویستیم پێ دەبەخشێت ، بەڵام وادیاربوو كە من تەنها لەنێو خەیاڵێكی نا ڕاستەقینە دەژیام هەرگیز چاوەڕێی ئەوە نەبووم هێندەش وا بە ئاسانی دەستبەردارم ببێت لە پێناو منداڵێكی نەفرەتی .. هەرگیز قسەی كۆتا جاریم بیر ناچێتەوە كە زۆر بە توڕەیی و هاوارەوە بەسەرمدا تەقیەوە كە نەدەبوو هەرگیز ئەم وشە دڵشكێنەرەی لە دەم دەربچێت كە بۆ ماوەیەكی زۆر بە ئازارەوە لە گەڵی دەژیام ، دوای ئەمە بە تەواوی هیچ هەستێكم بۆی نەما هەرەوەها ئەو بە هەمان شێوە گۆڕا . ڕاستە من جێم هێشتی بەڵام تۆ هۆكاری ڕاستەقینەی ئەمە بوویت ، منت وەك ڕۆحێكی تاریك و بێ زمان لە قەلەمدا هەرگیز بۆ جارێكیش پەشیمان نەبووم لە ڕاكردنت لە كۆمەڵەكەت ... من پەشیمان نیم ... ئەمە كورتە چیرۆكێكی بچووكە هیوادارم بەدڵتان بێت و بە خۆشەویستیەوە بیخوێننەوە .. چیرۆكەكە بیركردنەوەی هی خۆمە ♡⚠️ ڕێگا بە هیچ كەسێك نادەم بیركردنەوەی چیرۆكەكەم ببات
• ✵ ڕوونـاکــــــــــی مـانــــــــــــــــــــگ ☾︎ by solav_deamos2
solav_deamos2
  • WpView
    Reads 18,768
  • WpVote
    Votes 2,611
  • WpPart
    Parts 23
"چیت لێم دەوێت؟" کچەکە بە تێکەڵەیەک لە گریان و هیواوە پرسی كە بەو هیوایەی جێی بهێڵێت هەموو هەوڵێکی دا بۆ دوورکەوتنەوە بەڵام جەستە ناسک و بچووکەکەی لە بەردەم هێزی ئەو هێندە بێدەسەڵات بوو کە نەدەهاتە ئەژمار... ئەلفا بە دەنگێکی نزم و هەڕەشەئامێزەوە وتی"تەنها دەمەوێت بزانم هاوڕووحه بچووکەکەم کێشەی چییە؟" لەو کاتەدا بە توندی کچەکەی بە دیوارەکەوە نووساند و بە پەڕۆشەوە لێی نزیک بووەوە کچە هەژارەکە هاواری دەکرد و داوای یارمەتی دەکرد بێئاگا لەوەی کەس ناتوانێت لە چنگی ئەو ڕزگاری بکات چونکە لێرە هەر کەسێک ڕووبەرووی تووڕەیی ئەم ئەلفایە ببێتەوە چارەنووسی تەنها هەڵواسینی سەریەتی بە دیوارەکانی سنوورەكەیدا ... ئەو وای دەزانی بە هاتنی بۆ ئەم شارە بەختەوەری دەدۆزێتەوە بەڵام نەیدەزانی نهێنییەکانی ئەم شارە لە تاریکی شەو ڕەشترن بەڵام ئەو هیچ بژاردەیەکی تری نەبوو ... وەرگێڕاوە ... سەرەتا پێش هەموو شتێك دەبێت لەم ئەكاونتەی ترم ببینەری پارتەكانی سەرەتا بیت solav _deamos
𓊈 ئـەلفـا نـاثـان 𓊉 by solav_deamos2
solav_deamos2
  • WpView
    Reads 7,143
  • WpVote
    Votes 1,272
  • WpPart
    Parts 21
ئیریس لەلایەن باشترین هاوڕێی بڕاكەیەوە كە هەر لە منداڵییەوە كوڕە خۆشەویستەكەی ئەلفا بوو . دەچەوسەندرێتەوە .. كاتێك بۆ ماوەی دوو ساڵ ڕۆیشت بۆ ڕاهێنان وەك ئامادەكارییەك بۆ پێگەی ( ئەلفای داهاتووی پاكەتەكە ) دواجار ئەو ئارامییەی دۆزییەوە كە وەك هەمووان دەیویست ئازاد بێت ... بەڵام ئاسوودەییەكەی بۆ تاهەتایی نابێت كاتێك هەواڵی گەڕانەوەكەی بە هەموو شارەكە بڵاو دەبێتەوە ... ئایا هەموو ئەمانە دەگۆڕێن كاتێك بۆ دواهەمین جار دەیبینێتەوە ؟ بەتایبەتی كاتێك بۆی دەردەكەوێت كە ( ئەو هاوڕووحەكەیەتی ) بینیم كە چۆن سەیرم دەكات وەك ئەوەی چاوەكانی هاوار بكات كە زۆر بیری كردووم ، چاوەكانی بەسەر هەموو جەستەمدا دەگەڕا دواتر وەك هەموو جارێك زەردەخەنە لارەكەی نیشان دام ... كتێبێكی سەڕنجراكێشی نێوان دوو هاوڕوح وەرگێڕاوە لە زمانی عەرەبی ...
• ⚜️ شـانـشـیـنـی گـورگـەکــــــــــــــــــــان ⚜️ by solav_deamos2
solav_deamos2
  • WpView
    Reads 6,733
  • WpVote
    Votes 738
  • WpPart
    Parts 9
پاش ئەوەی بۆماوەی بیست ساڵ شەڕ و ناكۆكی نێوان هەردوو شانشینەكە بەردەوام بوو ... پاپیرە گەورەی شانشینی دراگۆن بڕیاردەدات بۆ كۆتایی پێهاتنی دوژمنداریەكە هەر سێ نەوەی سێ كچە گرینگەكەی ویلیام فرانسیسكۆ بهێنن ... هەركە پاشا ویلیام ئەم هەواڵە دەبیستێت ، دەست بەجێ ڕەتی دەكاتەوە كچەكانیش هاوڕا دەبن دەربارەی ئەو بڕیارەی باوكیان ... دوای چەندین داواكاری و ناڕەزایبوون لە كۆتاییدا بڕیار دەدەرێت كە كچە گەورەكەی ئەلفا ویلیام ، ماڕە ببرێ بۆ كوڕە گەورەكەی ئەلفا هۆبێرت ... ئەم چیرۆكەم وەرنەگێردراوە ... هەموو مافێكی چیرۆكەكە بۆ خۆم دەگەڕێتەوە كە دوای بیركردنەوەیەكی زۆر و ماندوو بونێكی زۆر توانیم ئەم چیرۆكە دابڕێژم بۆیە تكایە بەبێ پرس مەیدزە ..⚠️ _________ پێش هەموو شتێك دەبێت لەم ئەكاونتەی ترم ببینەری پارتەكانی سەرەتا بیت @solav_deamos