maile_44
- Reads 24,347
- Votes 4,928
- Parts 43
کوان دوو کچەکەی ترت؟" ئەم قسەیەی یونگی وای کرد هەرسێکیان سەرسوڕماو بن.
" گەورەم ئەوان بچووکن،پێم وایە کە لێڤای زۆر چاک دەتوانێت ئەرکی هاوسەرەتی بۆتۆ جێبەجێ بکات و ببێتە خانمێک بە شانازیەوە بەناو خەڵکیدا بڕۆیت" سانجای بە فێڵزانیەوە باسی لێڤای دەکرد بۆ یونگی تاوەکوو بیکاتە هاوسەری خۆی.
" دەمەوێت دوانەکەی تر ببینم"
"ئەمە کچە ناوەندیەکەمە هێرا،ئەو نۆزدە ساڵە و لەکۆتا قۆناغی خوێندنەکەیەتی و ساڵێکی تر دەچێتە کۆلێژی پزیشکی، وە ئەمەش میرای ئەو هەژدە ساڵە و ناخوێنێت"
" بەڵێ گەورەم بینیت کە کچەکانم چۆنن، وەک سەرەتاش گووتم لیڤای باشترین هەڵبژاردەیە بۆتۆ،ئەو هەم ژیرە و هەم زیرەک" سانجای بە فێڵزانیەوە قسەی دەکرد و هەوڵیدەدا تەواوی سەرنجی یوونگی بخاتە سەر کچە گەورەکەی و ئەوی بوێت.
تۆ ڕاست دەکەیت سانجای، لیڤای وەک هاوسەرێک بۆمن گونجاوە" یونگی وای گووت و سانجای و لیڤای ڕوویان گەش بوویەوە بەقسەکەی
" بەڵام من ئەوم ناوێت چونکە ئەو بەرژەوەندیەی دەمەوێت لەگەڵ ئەودا نایەتە بوون، بەڵکوو من میرای هەڵدەبژێرم"
__________________
یوونگی بۆچی میرای هەڵبژارد؟