Young_lady0_0
- קריאות 60
- הצבעות 22
- פרקים 2
٤٨ یاسای دەسەڵات، کە پڕ فرۆشترین کتێبە، بۆ ئەو کەسانەیە کە خوازیاری دەسەڵاتن یان دەیانەوێ خۆیان لەبەرانبەر دەسەڵاتی ئەوانیتردا ئامادە بکەن.
کتێبی ٤٨ یاسای دەسەڵات، فێرت دەکات چۆنچۆنی لە هەموو بوارەکانی ژیاندا بە دەسەڵات بیت.
ڕۆبەرت گرین، ئەم بەرهەمەی لە ساڵی ۱۹۹٨دا بڵاو کردۆتەوە و پاش ماوەیەکی کورت بووە بەشێک لە پڕفرۆشترین کتێبەکای جیهان. ڕۆبەرت گرین، نزیکەی بیست ساڵ لەبارەی دەسەڵات لێکۆڵینەوەی بەرفراوانی ئەنجام داوە و هەموو ئەنجامەکانی لە بەرگی چەندین کتێبدا بڵاو کردۆتەوە.
ئەو لە هەموو لێکۆڵینەوەکانی خۆیدا بەدوای وڵامی ئەو پرسیارەدا وێڵ بووە کە بۆچی هەندێ کەس بەدرێژایی مێژوو دەگەنە دەسەڵات و چارەنوسی خۆیان و ئەوانیتر وەردەچەرخێنن.
ڕۆبەرت گرین، لە کتێبی ٤٨ یاسای دەسەڵات دا پوختەیەکی لە مێژووی سێ هەزار ساڵەی دەسەڵاتی کەسایەتییە مێژووییە گەورەکانی وەکو ((نیکۆلۆ ماکیاڤیللی، سون تزو، شاژنە ئەلیزابێسی یەکەم، هێنری کیسینجەر)) و کەسایەتییە بەناوبانگەکانیتر لە قاڵبی ٤٨ بەشدا خستووەتەڕوو، وە هەر بەشێک لە بەشەکانیشی بۆ یاسایەك تەرخان کردووە.
نوسەر:- ڕۆبەرت گرین.
وەرگێڕ:- کارزان کاوسێن.
مافی pdf:- ئـێـڤـا.
کاتی دەستپێکردن:- 1/1/2026
کۆپی کردنی ڕێگە پێنەدراوە.