Lucia_7z
- Reads 592
- Votes 166
- Parts 10
کورتەی چیرۆکەکە:
زەینەب، کچێکی ئیماندار، هێمن و بەسەبرە کە هەمیشە ڕێز لە بڕیارەکانی خێزانەکەی دەگرێت و ناوبانگی پاکی بنەماڵەکەی پاراستووە. بەڵام ژیان ڕووبەڕووی تاقیکردنەوەیەکی سەختی دەکاتەوە... ئەویش هاوسەرگیریکردنە لەگەڵ پیاوێک کە هەرگیز نەیبینیوە و نەیناسیوە!
بۆ زەینەب، خودی هاوسەرگیرییەکە پێشهاتێکی قورس نییە، بەڵکو ئەوە سەختە کاتێک دەزانێت هاوسەرگیری لەگەڵ چ جۆرە پیاوێک کردووە...
ململانێی نێوان دوو جیهانی تەواو جیاواز: زەینەب، کچێکی لەخواترس و دەروونپاکی بەسەبر، لەگەڵ ئالان، گەنجێکی چاونەترس و یاخی کە کۆتوبەندەکانی خێزانەکەی ڕەت دەکاتەوە!
ئایا سەبری زەینەب دەتوانێت دڵی پیاوێکی یاخی نەرم بکاتەوە، یان زریانەکانی ئالان ئارامییەکەی زەینەب تێکدەدەن؟