sada_js
- Reads 442
- Votes 17
- Parts 43
پوختەی چیرۆکەکە: سۆن هی کچێکی بەهێزە بەڵام ناسکە ژیانێکی پڕ لە ئازایەتی و سەختی بەسەر بردووە کە فێر بووە چۆن بەرگری لە خۆی بکات و بە زەردەخەنەوە خاڵە لاوازەکانی بشارێتەوە دوای ئەوەی ڕووداوێکی نهێنی ژیانی گۆڕی زیاتر وریا بووە بەڵام هەرگیز وازی لە خولیای گەڕان بەدوای ڕاستییەکاندا نەهێناوە شوێنی ئارام و کافێ بچووکەکانی خۆشدەوێت ڕقی لە درۆ و خیانەتەکانە بە هەموو شێوەیەک سادەترین شت دڵخۆشی دەکات وەک خوێندنەوەی کتێبە تاوانکاریەکان و خوادنەوەی قاوەی ئەمریکانۆ دڵخۆشکردنی هاوڕێکانی لە شوقەیەکی گەرم لە نزیک بازاڕ دەژی و لە بوارێکدا کاردەکات کە یارمەتی کۆکردنەوەی زانیاری دەدات ئەمەش هەندێکجار دەیخاتە دۆخێکی مەترسیدارەوە سەرەڕای هەموو شتێک هێشتا دڵی پرسیاری ئەوە دەکات کە ئایا کەسێک هەیە لە دونیادا بتوانێت لێی تێبگات بەبێ ئەوەی پێویست بکات شتەکان ڕوون بکاتەوە.