moonie0xoxo
|| مـاچـم بـکـە لـە تـاریـکـیـدا ||
"وە ئەگەر بزانم جگە لە من کەسێکی تر لە نێو دڵە بچووکەکەتدایە، دڵنیابە لەبەر چاوەکانت دەیکوژم..بۆیە ئارامیم تاقی مەکەرەوە هەنگوینە بچووکەکەم."
..
خۆشەویستی هەموو بەشێکی ژیان نییە
بەڵام خۆشەویستی مرۆڤ میهرەبان ئەکات
بیرکردنەوەکانی لە ڕقەوە ئەگۆڕێت بۆ بەزەیی
خۆشەویستی ئەو شتەیە کە مرۆڤ وەك مرۆڤ دەهێڵێتەوە
بەڵێ ڕق بوونی هەیە
ڕق بیرکردنەوەی توند ئەدات و هەمیشە مرۆڤەکە ئەخاتە نائارامییەوە
بە هەموو شێوەیەك مرۆڤەکە دوور ئەخاتەوە، وای لێ ئەکات بەغیلی بە
هەموو شتێك بەرێت و ڕق لە هەموو کەسێ بکاتەوە..
مرۆڤ دەتوانێ هیچیان بەکار نەهێنێت و سادە بێت
نە خۆشەویستی، نە ڕق ببەخشێت
تەنها مرۆڤایەتی پشانبدات بەسە
چونکە نە ڕقی تۆ مرۆڤەکان کەمتر ئەکاتەوە
نە خۆشەویستیەکەشت نرخی بۆ دادەندرێ
بەڵام مرۆڤایەتیەکەت هەمیشە ئەمێنێ.