Yukis_Shadows
- LECTURAS 222
- Votos 43
- Partes 10
شتەکان هەمیشە بەو شێوەیە ناڕۆن کە مرۆڤ پلانی بۆ دادەنێت گۆڕانکارییەکی بچووک لە فڕۆکەخانە چارەنووسی سێ کچی بۆ هەمیشە گۆڕی.
بۆ ئاڤا و سیما، کۆریا بوو بە بەهەشتێک کە تێیدا عەشقی ڕاستەقینەیان لە باوەشی جیمین و جونگکووک دا دۆزییەوە
بەڵام بۆ یوکی ئەو خاکە تەنیا مەیدانی جەنگێکی خوێناوی بوو.
یوکی کچە تەمومژاوییەکەی باڵکۆنەکە تەنیا تیشکێکی ڕووناکی لە ژیانە تاریکەکەیدا هەبوو ئەویش دوورە و وەک ئەستێرەیەک دەدرەوشایەوە ئایدۆڵەکەی تایهیۆنگ.
بەڵام کاتێک جیهانی پڕ لە سۆز و نازی تایی ڕووبەڕووی جیهانی پڕ لە ڕق و ئازاری یوکی دەبێتەوە عەشقێک لەدایک دەبێت کە مێژوو بە خوێن و قوربانیدان دەینووسێتەوە.
چیرۆکێک لەسەر هاوڕێیەتییەکی پاک تۆڵەیەکی بێبەزەییانە لە مافیاکان و کچێک کە ئامادە بوو خۆی بکاتە قوربانی تەنیا بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی خۆشی دەوێن لە دۆزەخی ڕابردووی ئەو پارێزراو بن.
تۆڵە وەک ئەو جگەرەیەی نێوان پەنجەکانی وابوو هێواش هێواش ناخی دەسووتاند بەڵام پێش ئەوەی خۆی ببێتە خۆڵەمێش گەورەترین و جوانترین عەشقی لە دوای خۆی جێهێشت کە تایهیۆنگ بۆ هەمیشە وەک یادەوەرییەکی زێڕین لە دڵیدا دەیپارێزێت.
ئەم کتێبە مافی یوکیە موڵکی منە بیرۆکەی منە ناتوانی کۆپی بکەیت،،♥