nilltuby
ئێمەی مرۆڤ زۆر تەموومژاوین،
ناخی مرۆڤ گەردوونێکی پڕاوپڕ لە مەتەڵە،
مرۆڤ دەتوانێت لە ناوەڕاستی قەرەباڵغترین شوێنی شاردا بێت،
بەڵام لە ناخەوە هەست بە تەنیایییەکی غەریب بکات،
یان لە ناو ژاوەژاوی مرۆڤەکاندا بێت و دڵیی داوای یەک چرکە بێدەنگی بکات،
.
.
.
«لە کۆڵانەکانی خەیاڵ» گەشتێکی ئەدەبی و ڕۆحییە بۆ نێو قووڵاییی ناخی مرۆڤ،
لە کاتە هەرە تەنهاکانم، بیرم لەوە دەکردەوە کە لە پشت ئەم ژاوەژاوی مرۆڤەکانەوە دەبێ جیهانێک هەبێت، کە هەموو شتەکانی لەژێر دەسەڵاتی تۆدا بێت؟
لەم کتێبەدا، لە هەر کۆڵانێکدا گەشتێک بە نێو جۆرەکانی خەیاڵدا دەکەین لە سەرەتای هەر یەکێکیاندا بە ئایەتێکی کورتی قورئانی پیرۆز دەست پێدەکەین،
بۆ ئەوەی پیشانی بدەین چۆن خەیاڵ و تێڕامان دەتوانن دڵە تەنهاکان ئارام بکەنەوە..
فەرموون پیاسەیەک بە نێو کۆڵانەکاندا بکە ڕەنگە لێرەدا خۆت لەنێو لاپەڕەکاندا بدۆزیتەوە!
نووسەر: نیل