Lazaa4a-
- Reads 15,905
- Votes 3,468
- Parts 24
"کاتێک خەونەکانت تەنها خەونی ناخۆش نین... بەڵکو ڕاستییەکی سوتێنراوی ڕابردووتن!"
ئەستیرە کچێک بوو کە تەنانەت ناوی تەواوی خۆی، و ڕوخساری دایک و باوکی لەبیر نەبوو. تەنها پێنج ساڵ بوو کاتێک ڕووداوێکی خوێناوی ژیانی سڕییەوە و لەناو تاریکی بێدەنگیدا جێیهێشت. دوور لە چاوی جیهان و ئەو جەلادانەی دایک و باوکیان لێ سەندبووەوە، گەورە بوو؛ بە ڕۆحێکی سارد، بێزار لە بەركەوتن و دەستلێدان، و دوور لە بەڵێنە درۆینەکانی خۆشەویستی.
بەڵام چارەنوس نەخشەیەکی دیکەی هەبوو...
دوای ڕفاندنێک کە پەردەی لەسەر نهێنییە ڕەشەکانی تەمەنی لادا، کەوتە ناو کۆشکی باپیرەیەک کە هەرگیز بە بوونی نەزانیبوو. لەوێ، ڕوبەڕوی ئاریان بووەوە کە وەک خۆی لە ئازار تێگەیشتبوو؛کەسیکی سارد و بێبەزەیی کە هیچ ئافرەتێک نەیتوانیبوو سنوورەکانی ببەزێنێت،
دوو کەسایەتی کە حەزیان بە بێدەنگییە، بەڵام هەموو چاوپێکەوتنێکیان دەبێتە شەڕی ئاگر و بەرد.
لە نێوان تۆڵەسەندنەوە، ڕقی کەڵەکەبوو، و نزیکبوونەوەیەکی نەخوازراو...
ئایا بێدەنگی دەبێتە پەناگەیان، یان ئەو ڕقە دەبێتە ئاگرێک و هەردووکیان دەسوتێنێت؟