silentchord_
کەسانێک هەن نائاساییانە بیردەکەنەوە، وەک بڵێی هەستی شەشەمیان چالاک بێت و هەر لە بنەڕەتدا تێ بگەن کە خەڵکی بە شوێن چییەوەن، چۆنچۆنی بیر دەکەنەوە و مەبەستیان چییە.
ئەم جۆرە کەسانە ئاسان خەڵکی بەرەو خۆیان کێش دەکەن، دڵخۆش و شادمانیان دەکەن و هانیان دەدەن.
ئایا ئەم کەسانە نهێنییەکیان هەیە کە ئێمە بێ ئاگاین لێی، دەتوانین ئێمەش فێری ببین؟ وەڵامەکە بەڵێیەکی زەق و گەورەیە.
ئەوان یاساکانی خەڵکی دەزانن.
ئەگەر بێت و ئێمە لە بیرکردنەوە و هەڵسووکەوتی ئەم کەسانە تێبگەین، ئەوا دەتوانین ئاسانتر بەیەکەوە ڕێ بکەین، بە بێ بوونی هیچ کۆسپ و تەگەرەیەک. پێویستە ئێمە هەردەم گیانی هاوکاری و دەستگرتن و ڕێنوێنیکردنی یەکدیمان تێدا بێت.
ــــ
ناسنامەی کتێب
ناونیشان: یاساکانی خەڵک.
نووسەر: ڕیچارد تێمپلەر.
وەرگێڕانی: ئەبوبەکر شیوەرەزی.
بابەت: گەشەپێدانی مرۆیی.
نۆرەی چاپ: چاپی دووەم.
هەڵەچن: موحەممەد قارەمان.
پەخشانگە: ناوەندی ڕۆشنبیری ئەیبان.
ساڵی چاپ: ٢٠٢٠ میلادی.
کۆپیکردنی کتێب: شەومین.