kimseok_jin7
- Reads 546
- Votes 123
- Parts 24
پرسیارکرا لە حەکیمێک جوانترین حیکمەت چییە؟
لە وڵامدا وتی: ماوەی 70 ساڵە دەخوێنمەوە لەمە جوانترم نەدۆزیوەتەوە کە ئەڵێ :
ماندوبونی عیبادەت دەڕوات و پاداشتەکەی دەمێنێتەوە وە لەزەتی تاوانیش دەڕوات و سزاکەی دەمێنێتەوە...
ئەم کتێبەم دروست کردوە تا هەموومان بەیەکەوە ڕۆژانە زیکر بکەین و زیکرەکان فێر ببین. ئیتر زیکرەکانت بکە و پشتگوێی مەخە بەوەی هێشتا گەنجم و زووە بۆ فێربونیان. یاخود کارم هەیە و مەجالم نییە.
جا ئیتر با کاتێک بۆ یاد و زیکری خودا دیاری بکەین و بیکەین بە ڕۆتینی ڕۆژانەمان تا دڵ و دەرونمان ئاسودە بێت بەوەی ئێمەش یەکێکین لە هاوەڵەکانی پێغەمبەر مُحَمَد (د.خ) و یەکێکین لە سەرفرازانی ئەهلی بەهەشت.