خوێنەری دەبم
2 stories
ژیـنی ڕابـردوو by chr_a00
chr_a00
  • WpView
    Reads 17,991
  • WpVote
    Votes 3,910
  • WpPart
    Parts 26
ئەو بوختانەی کە بە سەحەر دەکرێ قسە و باس ئەهێننە سەر خێزانەکەیان,ناو و ناتۆرە لە دوایان ئەنێنەوە، وای لێدێت کە ئاژاوەیەک لە گوند دروست ببێت. ڕێبوار بێ ئەوەی کە گرینگی بە بوختان و هەرایەکە بدات هاوسەرگیری لەگەڵ سەحەر دەکات،بەڵام ئەمە بەسە بۆ ئەوەی هەموو شتێک ورد بێت. تفێک لە پەشیمانی و خۆزگە بکە،بۆ نایەی لە تەنیشتم دابنیشی و دوو چای ڕەنگ کاڵ بخۆینەوە لەگەڵ شەکر قەندێک،من باسی ژینی ڕابردوو بکەم و تۆش هەر سەر بلەقێنی و بڵێی قسەی تۆیە؟بۆ مەگەر ژینی ڕابردوو بێ تۆ تامی هەبوو؟ ١٩.ڕەزبەر.٢٠٢٥ -
ئۆپسیدیان||• by larly-
larly-
  • WpView
    Reads 448
  • WpVote
    Votes 180
  • WpPart
    Parts 7
•||ئانیکا کچێک بوو کە تەنها دەیویست بێدەنگ بێت و لە سێبەرەکاندا بژی، بەڵام نەیدەزانی کە گەورەترین سێبەری شار چاوەڕێی دەکات. ژیانی ئاسایی ئانیکا وێران دەبێت کاتێک لە شوێنێکی هەڵە و لە کاتێکی هەڵەدا دەبینرێت؛ ئەو دەبێتە قوربانی ململانێی دوو مافیا. بەڵام ئەوەی ژیانی دەگۆڕێت **"لووسیان وۆلف"**ـە. پیاوێک خاوەن دڵێکی لە بەرد دروست کراو و دەسەڵاتێکی بێ سنوور. لووسیان ڕێگەی پێنادات بڕوات؛ ئەو ئانیکای بۆ کوشتن ناوێت، بەڵکو دەیەوێت وەک "دیلێکی گرانبەها" لە قەفەزە زێڕینەکەی خۆیدا بیهێڵێتەوە. لە جیهانی وۆلفدا، بێدەنگی ئانیکا دەبێتە گەورەترین چەکی و، ساردووسڕی لووسیان دەبێتە گەورەترین مەترسی ئانیکا. ئانیکا دەنێردرێت تا وەک فریشتەیەکی بێتاوان بچێتە ناو دۆزەخەی لووسیانەوە بەڵام نازانێت کە لووسیان زۆر پێش ئەوەی ئەو بێتە ژوورەوە، گوێی لە لێدانی دڵە لەرزۆکەکەی بووە.||• |17•3•2026| ;بەخێربێن بۆ یەکەم ئەزموونی نووسینم".