Kanehemn5
- Reads 429
- Votes 68
- Parts 41
" خـــــۆشـــــــەویـــــستــــــی بـــــێدەنگـــــ "
لیلیا ئیڤانۆڤ کچێکە کە بەهۆی ڕووداوێکەوە لە ڕابردووی توشی ڵاڵ بوون دەبێت و توانای قسەکردنی لەدەست دەدات.
دەبێت بە خزمەتکار لە کۆشکی خێزانی کیم، کە خێزانێکی دەوڵەمەند و سەرمایەدارن، ژیانێکی ئاسایی بەڕێدەکات تا تەمەنێک بێ کێشە ، بەڵام ڕۆژێک نەوەکەی خێزانی کیم، کیم تایهیۆنگ دەگەڕێتەوە بۆ کۆریا بۆلای خانەوادەکەی، دوای چەند ساڵ بوون لە دەرەوەی وڵات و لە دووری خێزانەکەی.
ڕووداوەکان لێرەوە دەستپێدەکات، کاتێک تایهیۆنگ و لیلیا بۆ یەکەم جار چاویان بە یەک دەکەوێت، هەستێکی نامۆ و سەیر لە ناخی هەردووکیان دەست دەکات بە سەرهەڵدان، هەستێک بە ناوی هەستی خۆشەویستی.
بەڵام ئەوە بۆ هەردووکیان بە مەحاڵ دەبیندرێت، کیم تایهیۆنگ،
نەوەی خێزانی کیم، ئاخۆ ڕێگەدەدەن هاوسەرگیری لەگەڵ کچە خزمەتکارێک بکات؟!
چ جای ئەوەی کەوا ڵاڵیشە.
بۆیە هەردووکیان دەست دەکەن بە خۆشویستنی یەکتر بە بێ دەنگی و نهێنیەوە. بەڵام ئەوە هەروا ناچێتەسەر، بێ گومان پەیوەندیەکەیان ئاشکرا دەبێت، بەڵام ئایا هەڵوێستی خێزانی کیم چۆن دەبێت ؟.....
⚠️ بیرۆکەی خۆمە بردنی بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە
author / Elena.jk
start / June / 15 / 2025
end / نادیار