wthluuv_8
- Reads 2,653
- Votes 756
- Parts 5
«هەندێک جار ژیان مرۆڤ دەباتە شوێنێک کە هەرگیز نەیویستووە بگاتێ.
ئەویش کچێک بوو کە بە ناچاری چووە ناو ژیانییەوە، بە دڵێکی پڕ لە ترس و بێباوەڕی
پێی وابوو ئەو هاوسەرگیرییە تەنها بڕیارێکی زۆرەملێیە
بەڵام نەیدەزانی لە دڵی ئەو پیاوەدا شوێنێکی تایبەتی هەیە.
هەندێک هاوسەرگیری بە "بەڵێ" دەستپێناکەن... بە ناچاری دەستپێدەکەن.
ئەویش کچێک بوو کە ژیان بە زۆر فڕێیدایە ناو ماڵی ئەو کوڕەی ڕقی لێی بوو لە یەکەم ڕۆژەوە هەوڵیدەدا تەنها بمێنێتەوە، بێ ئەوەی دڵی بە هیچ شتێک ببەستێت، چونکە پێی وابوو ئەو ژیانە زیندانێکی ئارامە.
بەڵام ئەو جیاواز بوو...، تەنها بە شێوەیەک مامەڵەی دەکرد کە هێواش هێواش ترسەکانی لە دڵی دەکوژاندەوە.
تا ئەو شەوەی کە دایکی بە خەندەوە پرسی:
«ئەم ماوەیە حاڵت چۆنە؟»
ئەویش بێ دوودڵی و بە چاوێکی پڕ لە هێمنی وتی:
«ئێستا کچێک نیشتیمانمە...»
لەو ساتەوە کچەکە تێگەشت وەک نیشتیمان دەپارێزرێت.»