NiLeisa1997
لە شەوی بەفرا
لە نێوان سەرما و تاریکی،
دوو دڵ ون بوون لە ڕێگایەکدا...
یەکێکیان بە ترس دەگریا،
ئەوی تریش بە گاڵتە دەیخستەوە،
تا لە ناو ئەو هەموو ونبوونەدا
دڵەکان بە یەکەوە دۆزیانەوە.
بەفر بوو، شەو بوو،
سەرما بوو و پێکەنین،
ماچێک بە هەڵە دەستی پێکرد...
بەڵام بە خۆشەویستی کۆتایی هات.
هەندێک جار
ئەو کەسەی لە ڕێگاکەتدا ون دەبیت
خۆی دەبێتە کۆتاییی گەشتەکەت...
وەک ئەمیر، کە لە یەکەم بەفری ساڵدا
دڵی تاسیانی دۆزییەوە. ❄️🤍