We've updated our Content Guidelines.
Review the latest guidelines to keep sharing stories safely.
🧸2
69 stories
پەناگەی هەورە ڕەشەکان!، by snow-girl21
snow-girl21
  • WpView
    Reads 8
  • WpVote
    Votes 37
  • WpPart
    Parts 22
جوانا کە کچێکە ئاشقی بارانە بەڵام لە منداڵیەوە لە هەورە بروسکە دەترسێ،چی ڕودەدا کاتێک لەلایەن کەسایەتیەکی ناودارەوە دەفڕێندرێ چارەنوسی جوانا و ڕیڤان بە کوێ دەگات؟
دیوەخانی کچە ئاغا by brrsiss
brrsiss
  • WpView
    Reads 1,908
  • WpVote
    Votes 549
  • WpPart
    Parts 21
ئێرە دیوەخانی کچە ئاغایە... شوێنی لاوازەکان نییە! لە گوندێکدا کە سەنگینی و فەرمانڕەوایی تەنها هی پیاوان بوو، سەردەمی سەڵاح ئاغا بە نەخۆشی کۆتایی هات. بێبوونی برایەک بۆ پاراستنی ناوی بنەماڵەکە، هێرۆ-کچە بچووکەکەی ئاغا-بڕیارێکی پێچەوانەی نەریتەکان دەدات. ئەو جەلی کوردی و هەیبەتی ژنانی کۆن دەپۆشێت و دەبێتە "هێرۆ ئاغا" لە دیوەخانی کچە ئاغا. بەڵام ڕێگای دەسەڵات ئاسان نییە؛ لە لایەک ڕق و پیلانی ناوخۆیی ئیسماعیل، و لە لایەکی تر هاتنی مەردان-کوڕە چاونەترسەکەی ئاغای گوندی هاوسێ... ئایا هێرۆ دەتوانێت لە نێوان نەیارەکان و بەریەککەوتنی دەسەڵاتدا، تاجی ئاغایەتیی باوکی بە سەربەرزی ڕابگرێت لە غیابی کوڕێکدا، کچێک بووە ستوونی دیوەخان...
مرواری ڕووسی🇷🇺|| by ji-hara
ji-hara
  • WpView
    Reads 7,634
  • WpVote
    Votes 1,577
  • WpPart
    Parts 20
کچێکی کورد و سەربازێکی(ڕوسی) لە بچووکترین ساتەکاندا شتێکی ڕاستەقینە دەدۆزنەوە-بەڵام جەنگ چاوەڕێ ناکات، و قەدەریش هەروەها. هەندێک دووری بە میل ناپێورێن... بەڵکو بە ماڵاواییەکان دەپێورێن. 27.3.2026.
باجی نەکراو by angell_jk18
angell_jk18
  • WpView
    Reads 1,979
  • WpVote
    Votes 287
  • WpPart
    Parts 21
"من نە بکوژ بووم، نە تاوانبار... بەڵام پەنجەکانی براکم بە خوێن سوور بوو، و من کرام بە قوربانی. لە شەوێکدا، لە کچێکی خاوەن خەونەوە کرام بە 'باجی خوێن' بۆ بنەماڵەیەک کە ڕقیان لێم بوو. منیان دا بە کوڕێک کە تەنها تۆڵەی لە چاوەکانیدا دەبینی. ئایا ئەشق دەتوانێت لە ناخی ڕق و کینەوە سەر هەڵدات، یان من تەنها دیلی تاوانێکی ئەوانم
دووژمنی ئەوان و ئێمە by Han_yollll
Han_yollll
  • WpView
    Reads 12,959
  • WpVote
    Votes 1,980
  • WpPart
    Parts 26
هـەنسک~چـەتیـن چیرۆکێکی کوردییە✓ کاتێک مام کامەران و خێزانەکەی دوو چاری کێشەێکی کۆن ئەبنەوە بۆیە بڕیار ئەیات بچێت بۆلای هاوڕێ دێرینەکەی و برای شیری مام ئازاد کەلەشارێکی کە دەژی. ڕووداوەکان لێرەوە دەست پێئەکات کاتێک مام کامەران و مام ئازاد گفتوگۆ لەسەر رابردوو و•نهـێنێک•کی کۆن دەکەن کە پەیوەستە بەهەردوو بنەماڵەوە لەهەوڵدان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک... «ئـــەو هەمــیـشە خۆشی ویستـووە» نـووسەر: Han_yollll ئەمە یەکەم چیرۆکمە هیوادارم بەدڵتان بێت🦋🍂
شەوی شکانم by Tarikkk_
Tarikkk_
  • WpView
    Reads 8,894
  • WpVote
    Votes 1,569
  • WpPart
    Parts 20
چیرۆکێکی کوردییە تەمەنێکم بە دیار خۆشەویستییەکەوە بەڕێکرد کە پێموابوو دوولایەنە شەیدای پیاوێک بووم کە خەیاڵم وابوو منی لە دڵدا شاردۆتەوە بەڵام ڕاستییەکە زۆر لەوە دڵڕەقتر بوو.... ستێرا هەر لە منداڵییەوە ئاشقی ئادەم بوو هیچ شتێک نەما نەیکات بۆ دڵخۆش بوونی ئادەم بەڵام کاتێک ئاهەنگێکی زانکۆ دەکرێت ئادەم لەبەردەم کچێکی تردا چۆکی دادەدا و ئەڵقەی هاوسەرگیری پێشکەش کرد جیهان لە دەوروبەری ستێرا وەستا کاتێک شەو درەنگ دەکات و ستێرا لەتاو ئازاری ئەشقەکەی و ئەو خیانەتە نازانێت چەندێک کات درەنگە لە پڕێکدا لە ناو ئەو تاریکی و بێدەنگییەدا سێبەری کەسێک ڕێگەی لێ گرت پێش ئەوەی بتوانێت هاوار بکات یان داوای یارمەتی بکات دەمی دەگرێت و بەرەو تاریکییەکی قووڵ دەیبات لەو شەوەدا نەک هەر عەشقەکەی ستێرا بەڵکو پاکی و کچێنی و هەموو ژیانیشی لەلایەن دڕندەیەکەوە ڕفێندرا و دەستدرێژی کرایە سەر جەستە و ڕۆحی ئایە ئەو شەوە کۆتایی ستێرا دەبێت؟ ئایە ئەشقەکەی دەگۆڕێت بۆ ڕق؟
لە بری خوێن by f1rd4aws
f1rd4aws
  • WpView
    Reads 36,684
  • WpVote
    Votes 4,474
  • WpPart
    Parts 22
"یان کوڕەکەتان ئەکوژم یان کچەکەتانم پێ ئەیەن!"
﮼ئەسـیل by lavullyy0
lavullyy0
  • WpView
    Reads 3,796
  • WpVote
    Votes 712
  • WpPart
    Parts 25
فەرماندەیەک لە لوتکەی سەرکەوتنیدا چارەنووس بە تەواوی رێگای دەگۆرێ لە ژیانێک کە پڕ بوو لە شانازی و سەرکەوتن بۆ ژیانێک کە جگە لە خیانەت کارێک هەڵهاتوو هیچی تر نیە ئایە لەگەڵ چارەنووس ئەسیل چ ريگایێک دەگرێتەبەر و بەرەو کوێ دەڕوا چ داهاتووێک چاوەرێیەتی؟؟ "ژیــــان رووبەرووی شتانێکت دەکاتەوە کە هەرگیز چاوەڕیی روودانیت نەدەکرد"
تەنیا بۆ یەکجار by Rina-Omar
Rina-Omar
  • WpView
    Reads 40,150
  • WpVote
    Votes 7,577
  • WpPart
    Parts 30
تەنیا بۆ یەکجار.. هەندێک کچ لە ژیاندا بە گۆرانیی دایک و سۆزی باوک گەورە دەبن، بەڵام لین بە یەکەم هەناسەی، هۆکاری کۆچی دوایی دایکی بوو، و بە یەکەم گریانی، بوو بە نامۆترین فریشتە لە چاوی باوکیدا. کچێکی ١٨ ساڵانی خاوەن جوانییەکی بێگەرد، کە تەنیا تاوانەکەی ئەوە بوو لە ڕۆژێکی پڕ لە مەرگدا چاوی بەم جیهانە هەڵێنا. ئەو هەموو ژیانی لە چاوەڕوانیی سۆزێکی بچووکی باوکیدا بەڕێ کرد، بێئاگا لەوەی کاتێک باوکی چاوی لێدەکات، تەنیا بارگرانی و خەم دەبینێت. لە لایەکی ترەوە، پۆلاد هەیە؛ پیاوێک لە تەمەنی ٢٧ ساڵیدا کە ناوی لێدانی دڵی دوژمنەکانی ڕادەگرێت. سەرۆک عەشیرەتێکی خاوەن دەسەڵات و سیاسەتمەدارێکی سارد، کە جیهانەکەی تەنیا یاسای هێز و پۆڵا دەیناسێت. بەڵام کاتێک دایکی-تاکە لێدانی سۆز لە ژیانیدا-دەکەوێتە سەر جێگای مەرگ، پۆلاد ئامادەیە تەواوی جیهان بسووتێنێت بۆ هێشتنەوەی. کاتێک باوکی لین بۆ ڕزگارکردنی گیانی خۆی، کچە بێتاوانەکەی وەک قوربانییەک دەخاتە سەر مێزی مامەڵەکەی پۆلاد، چارەنووسی دوو جیهانی دژ بەیەک تێکەڵ دەبێت: باڵندەیەکی ناسک کە تەنیا عەشقی دەویست. و ڕاوچییەکی بێبەزەیی کە تەنیا بۆ مەبەستەکەی دەژی. ئەم چیرۆکە چیرۆکی فرمێسک و پۆڵایە. چیرۆکی کچێکە کە دەبێت لە ناو جیهانێکی ڕەشدا بەدوای تیشکێکدا بگەڕ
فرمێسکی تەمومژاوی شەقڵاوە   by onnerra
onnerra
  • WpView
    Reads 971
  • WpVote
    Votes 194
  • WpPart
    Parts 24
چیرۆڪێڪی کوردیە' ژیان زۆرجار ژیان لەو دێڕە نەنووسراوانەوە دەست پێدەکات کە لە نێوان بێدەنگیی بەردینی شار و تەمومژی نادیاری چیاکاندا کێشراون ململانێیەک لە نێوان قورسیی خۆڵەمێشیی تەمەنێک کە وەک دیواری قەڵاکان بێدەنگ ڕاوەستاوە، لەگەڵ شەماڵێکی کوێستانی کە لە لوتکەی سەفینەوە شۆڕ دەبێتەوە نەک تەنیا بۆ هێنانی فێنکی بەڵکو بۆ شاردنەوەی ئەو فرمێسکانەی کە لەبەر بێدەنگیدا شوێنێک شک نابەن بۆ وەرین ​ئەم نووسینە گەشتێکە لە نێوان دوو جیهانی جیاواز لە نێوان گەرمای سووتێنەری تەنیایی و کڕێوەی ساردی چارەنووس و گوزارشتێکە لەو ڕاستییە تاڵەی کە دەڵێت: زۆرجار لە پشتی تەمێکی ئەستوورەوە هیوایەک شاردراوەتەوە کە تەنیا دڵە ماندووەکان پێی دەزانن لێرەدا تەم تەنیا دیاردەیەکی سروشتی نییە بەڵکو پەردەیەکی سپییە کە ئازارە قووڵەکان و عەشقە ڕاستەقینەکان لە چاوی بێبەزەیی جیهان دەشارێتەوە... دالیا & نڤار دەستپێک..١٥/٧/٢٠٢٦ کـۆتـایـی.. نادیار