thvvv_1995
- Reads 4,491
- Votes 780
- Parts 40
مەیڤی کچێکی گەشاوە بوو، بەڵام هەڵگر و خاوەنی خەونێکی قووڵ بوو: دەیویست ببێتە پارێزەر. خەونی ئەو پارە و ناوبانگ نەبوو، بەڵکو دەیویست دەنگی بێدەنگەکان بێت و دادپەروەری بۆ هەمووان بهێنێت. بۆیە، ئەو بە پەرۆشییەوە دەیخوێند، بەو ئامانجەی بتوانێت لە ڕێگەی یاساوە ژیانێکی باشتر بۆ خۆی و ئەوانی تر دابین بکات.
لەو کاتەی مەیڤی سەرقاڵی خەونەکانی بوو، کێشەیەکی گەورە سەری هەڵدا. ئاراز، پیاوێکی بەناوبانگ و دەوڵەمەند، هاتە ماڵیان بۆ داوای مەیڤی. ئاراز خاوەنی هەموو شتێك بوو کە لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە بە 'کامل' دادەنرا.
مەیڤی بە ئاشکرا و بە بێ ترس داواکارییەکەی ڕەت کردەوە. ئەو نەیویست ببێتە پارچەیەكی پاشکۆ بە ژیانی کەسێکەوە کە ناتوانێت لێی تێبگات. دڵی ئەو بۆ خەونەکەی و بۆ کەسێکی تر لێی دەدا.
بەڵام، باوکی مەیڤی، هەڕەشـەی لە کچەکەی دەکات. و
ڕازی دەکات تاوەکو هاوسەگیری لەگەڵ ئاراز بکا.
- ئایا چارەنووس چی لە مەیڤی دەکات؟
-ئایا مەیڤی بە زۆر شوو بە ئاراز دەکات
و دەبێتە قوربانیی پارە و ناو و ناوبانگ؟
~~
دەستپێك/𝟏𝟎/𝟏𝟎/𝟐𝟎𝟐𝟓
کـۆتای/𝟏𝟎/𝟏𝟐/𝟐𝟎𝟐𝟓