We've updated our Content Guidelines.
Review the latest guidelines to keep sharing stories safely.
The best stories; |کوردی|
51 stories
"پەناگەی خودایی". by lilm__2004
lilm__2004
  • WpView
    Reads 5,788
  • WpVote
    Votes 858
  • WpPart
    Parts 16
"هەندێکجار، سپیترین جلی دونیا دەبێتە پەردەیەک بۆ داپۆشینی تاریکترین ڕاستییەکان. لەوێ، لە نێوان دێڕە پیرۆزەکان و لەرزی دەستەکانمدا، پەناگەیەکم دۆزییەوە کە کەس نەیدەزانی بوونی هەیە. لەوێ، کە تەنها دەنگی هەناسەکان و ترپەی دڵە شکاوەکان دەبیسترا، سێبەرێک هەبوو... سێبەرێک کە نە دەڕۆیشت و نە دەهاتە پێشەوە. ئەو کێ بوو؟ بۆچی لە پشت ئەو تەمەوە نەیاندەویست ڕاستییەکەم بۆ دەرکەوێت؟ زۆرجار، ڕزگاربوون لە ناو دڵی زریانەکەدایە، نەک لە دوورکەوتنەوە لێی. من لەوێ بووم، لە نێوان ڕازێکی شاراوە و قەدەرێکی نەبیستراودا... لە 'پەناگەی خودایی'دا."
ئاغای خوێنڕژ  by Rosiee21
Rosiee21
  • WpView
    Reads 66,868
  • WpVote
    Votes 12,658
  • WpPart
    Parts 20
ئەو ئاغا دڵرەقە نادیارەی کە بۆ گەیشتن بە دەسەڵات تەواوی باوک و براکانی خۆی دەکوژێت .... ئایا هێلینی تەڵەکەباز بە شەیتانی و زیرەکیەکەی دەتوانێت کوشتاریەکە بوەستێنێت و مێژوو بگۆڕێت؟
„هاوسەرگیری بە زۆر„  // ✓ by Sahra_Ftb_Rma15
Sahra_Ftb_Rma15
  • WpView
    Reads 63,371
  • WpVote
    Votes 7,156
  • WpPart
    Parts 18
چیروکێکی کوردیە؛ "هەموو شتێک بە بینینێکی ناوەخت دەستی پێکرد... نیل، کچێک کە تەنها خەونی بە تەواوکردنی خوێندنەکەیەوە دەبینی، خۆی لە ناوەڕاستی زریانێکدا دەبینێتەوە کە ناوی {نەترس}ـە. پیاوێک کە بۆ گەیشتن بە نیل، هەموو یاساکانی شکاند. ئایا مارەبڕینێکی ناچاری دەبێتە سەرەتای عەشقێکی شێتانە، یان جەنگێک کە تێیدا تەنها دڵەکان دەشکێن؟ {نیل}؛ چیرۆکی کچێک کە لە نێوان ڕق و ئارەزوودا، ناسنامەی خۆی دەدۆزێتەوە." دەستپێک:{22/3/2026} کوتایی:{27/4/2026} {نیل ≈ نەترس}
A war without a Winner |جەنگێک بەبێ براوە  by ji-hara
ji-hara
  • WpView
    Reads 19,883
  • WpVote
    Votes 2,553
  • WpPart
    Parts 43
[کچێکی موسڵمان و کوڕێکی مەسیح] ئەو تەنها دەیویست ڕزگاری بکات. ئەو تەنها دەیویست خۆشی بوێ. بەڵام چارەنووس ئەوی لە جەنگی نێوان دڵ و باوەڕ (ئایین)بەند کرد، تا ئەو کاتەی خۆشەویستی بەس نەبوو بۆ ئەوەی بە زیندوویی بهێڵێتەوە." لالە، پزیشکێکی تەنیایی دوور لە ماڵەوە، چاوی بە شیوا دەکەوێت کە ئایدۆڵێکی بەناوبانگە و پێویستی بە گورچیلە هەیە. ئەو ژیانی ڕزگار دەکات، بەڵام بەبێ هیچ وشەیەکیش دیار نامێنێت. چەند مانگێک دواتر، ڕێگاکانیان دووبارە یەکتر دەبڕن، خۆشەویستییەکی ئازاربەخش، جوان و مەحاڵ دروست دەکەن. ئەو موسڵمانە ئەو مەسیحییە. جیهان نایەوێت پێکەوە بن. دوای ڕفاندن و ڕەتکردنەوەی لەلایەن خێزانەکەیەوە و لە ماڵێکدا لەگەڵ خۆیدا گیریان خواردووە... لالە بە قوربانی هەڵدەبژێرێت. وە شیوا زۆر درەنگ دەگات بۆ ئەوەی ڕزگاری بکات. «ڕێز لەماندوبونم بگرەو فکرەی چیرۆکەکەم دزە پێمەکە-ڕێز لەخۆت بگرە» {یەکەم}
خۆشەویستی لە چیاکانەوە«تەواو کراو» by _Leylaa_1
_Leylaa_1
  • WpView
    Reads 40,058
  • WpVote
    Votes 7,969
  • WpPart
    Parts 44
ئاواتمە ڕۆژێک بە سێ قۆڵی دانشین من،تۆ،کوردستانی ئازاد ئەشقی ئەو کوڕە ئاغایەکی مەرد بۆ ئازادی وڵاتەکەی ئەبێتە گەریلایەکی شەڕڤان و شەڕکردن لە چیاکان لەپەنا هەموو ئەمانەوە ئاشق بوون و فیتنەگەری ترپەکانی دڵی بە شۆخە بێ نازەکەی گوندەکەیان چیرۆکەکە تەواو کوردیە مافەکانی بۆ خۆم ئەگەڕێتەوە بردنی بە دزیکردن هەژمار ئەکرێ دەست پێک٢٠٢٥ دەی ئەیلول کۆتای؟ هەرکاتێک تەمبەڵی بەری دامو تەواوم کرد❤️‍🔥
᷂شـازادەی  ᷂قەڵـا(کۆتایی هاتووە) by darwn_3123
darwn_3123
  • WpView
    Reads 8,654
  • WpVote
    Votes 1,443
  • WpPart
    Parts 29
کاتێک چارەنووس میرێکی برینداری خەڵتانی خوێن دەخاتە سەر ڕێگای کچە لادێییەکی سادە و دڵپاک جیهانی شاهانە و ژیانی سادەی کوێستانەکان بەیەک دەگەن کچەکە بە دەستە بێنازەکانی برینەکانی سارێژ دەکات بەبێ ئەوەی بزانێت ئەو پیاوەی لە مردن ڕزگاری کردووە خاوەنی قەڵا و فەرمانڕوای میرنشینەکەیە!
سێبەری قەڵا: نھێنییەکانی گورگی سپی"{تەواوبووە} by ittzpayam
ittzpayam
  • WpView
    Reads 153
  • WpVote
    Votes 38
  • WpPart
    Parts 15
چیرۆکی ڕۆمانەکە باس لە ژیانی کچێکی گەنج دەکات بە ناوی "ڕووناك" کە بەهۆی کەمئەندامی و سووتاوییی ڕوخساریەوە لەلایەن خێزانەکەی و خەڵکی گوندەکەیەوە سوکایەتی پێدەکرێت و وەک خزمەتکارێک سەیر دەکرا. بەڵام ژیانی کاتێک سەرەوژێر دەبێت کە لە ناو دارستاندا ژیانی گورگێکی سپی جادوویی ڕزگار دەکات، کە دواتر دەردەکەوێت ئەو گورگە "ژیوار"ە؛ کوڕە تاقانە و لوتبەرزەکەی گەورەی گوندەکە. ململانێ و لوت بەرزانەی نێوان کچێکی یاخی و کوڕێکی خاوەن هێزی غەیبی، دەبێتە هۆی دروستبوونی هاوپەیمانییەکی بەهێز لە دژی خیانەتکارییەکانی ناو گوندەکە. ڕۆمانەکە باس لە تێکشکانی ستەمکاری، دۆزینەوەی بەھای ڕاستەقینەی مرۆڤ و دامەزراندنی دادپەروەری و خێزان دەکات لە کایەیەکی پڕ لە شۆک و جۆش و خرۆشدا.
"عـەیـار خـان"وەرزیے دووەمــــ by D4rya444
D4rya444
  • WpView
    Reads 5,928
  • WpVote
    Votes 1,439
  • WpPart
    Parts 8
وەرزی دووەم.. بــۆ کـۆتـایـی ڀـێویسـتم بـە دەسڀـێک هەبـوو ئـەو دەسڀـێکـەش بـریتیـبوو لـە خـەونـەکـەم..
خـوێـنبـایـی و وەسـیـەت by jjk_li
jjk_li
  • WpView
    Reads 77,479
  • WpVote
    Votes 2,831
  • WpPart
    Parts 8
چیرۆکی کچێک کە لە گوندی 'دێگەڵە 'ـەوە دەبێتە قوربانیی عەشیرەت و پیاوێک کە لە نێوان تۆڵە و عەشقدا دەجەنگێت. ژین کچێک کە بووە قوربانیی کینە و لە جیاتی خوێن درایە پیاوێکی هاوسەردار. باهۆز ئەو پیاوەی دڵی ببووە بەرد ژینی وەک 'وەسیەتێکی خوێناوی' و غەریبەیەکی بێدەنگ لە کۆشکە ساردەکەیدا زیندانی کرد. عەشقێک کە لە ناو ڕق و تۆڵەدا چەکەرە دەکات ئایا دەتوانێت زنجیرەکانی ڕابردوو بپچڕێنێت و ڕۆحی باهۆز لە دۆزەخی تەنیایی ڕزگار بکات؟ لێرەدا دەبینیت چۆن ڕق دەبێتە وەفا و مەرگ دەبێتە ژیان . . . . . . . چیروکەکە وەک شێوازی زنجیرەیە ڕووداوەکان بە وردی و سەرخۆ باس کراون (پەلەی تێدا نەکراوە).