گـەوهـەرە یـاقـووتـەکـەم✨🌚
7 stories
ᴅᴇᴘᴇɴᴅᴇɴᴛ by _Ni1coletta_
_Ni1coletta_
  • WpView
    Reads 26,257
  • WpVote
    Votes 4,373
  • WpPart
    Parts 36
ئەو دەبێتە هاوسەری داهاتووی خوشکەکەم چی روودەدات کاتێک شەپۆلێک هەستی قەدەغەکراو و نامۆ و جۆراو جۆر بە نێوان کەسایەتی جۆنگکووک و ڤانۆرا ئەبێلیدا دەروات کە نابێت هەستی پێ بکەن؟ هـاژـە 14+
ɢɪʀʟꜱ ᴏꜰ ꜱɪʟᴇɴᴄᴇ by _Ni1coletta_
_Ni1coletta_
  • WpView
    Reads 789
  • WpVote
    Votes 201
  • WpPart
    Parts 6
بێدەنگی تەنها شێوازێک نییە بۆ قبووڵکردنی ستەم، بەڵکوو هاوبەشی کردنە لە ستەمەکەدا چاوی لە دایکی بڕی و سوێندی خوارد: "بێدەنگی دایكم میراتی من نییە." چرا بڕیاری دا کە ئەو کچەی بێدەنگییە نامێنێت و ئەو کچە دەبێتە دەنگ، دەنگێک کە نەک تەنها لەبری دایکی، بەڵکوو لەبری هەموو ئەو بێدەنگکراوانە، بەسەر سەربان و دیواری ماڵەکانی گرێزەدا بەرز دەبێتەوە و چرپەی سەردەمی ئێستا دەکاتە هاوارێکی پڕ لە ڕاستی. هـاژـە «چیرۆکەکە کوردییە و هیچ ووشەیەکی دەرەکی تێدا نییە و هەندێک لە کارەساتەکانی لەراستییەوە وەرگیراوە.»
ʜɪᴅᴅᴇɴ ᴘᴀɪɴᴛɪɴɢꜱ by _Ni1coletta_
_Ni1coletta_
  • WpView
    Reads 340
  • WpVote
    Votes 43
  • WpPart
    Parts 2
میڕۆسلاڤا ئیلیچێڤا (میڕۆ)، ڕۆژنامەنووسێکی گەنج و چاو نەترسی ڕووسیا، دوای ئەوەی سەرۆک کۆمار بە فەرمی ناوچەی "زیریا" وەک شوێنێکی قەدەغەکراو ڕادەگەیەنێت، ژیانی خۆی دەخاتە مەترسییەوە. زیریا، گوندێکی کۆن و دواکەوتووە کە دەریاکە بووبوو بە قەڵغانی شاردنەوە بۆیی بۆ سەدەها ساڵ شاردرابووەوە، هیچ شوێنەوارێکی جیهانی مۆدێرنی تێدا دەرنەکەوتووە فەرمانی قەدەغەکردنەکە بە بیانووی پاراستنی ژیانە سادە و دواکەوتووەکەی گوندەکە راگەیێندرا، بەڵام میڕۆسلاڤا و گوماندەکات و هەست بە نهێنییەکی زۆر گەورەتر دەکات، میڕۆسلاڤا پێی وایە ئەگەر راستییەکان ئاشکرابکات دەتوانێت تەواویی کۆتایی ژیانی بە بەناوبانگترین و دەوڵەمەندترین رۆژنامەنووس بباتە سەر میڕۆ گەشت دەکات بۆ زیریا، لەوێ لە سەرەتادا ژیان کردن لەو گوندەدا ئارام و سادە بەرێوەدەچوو، بەڵام زۆری نەخایاند دەنگی نادیاریی و نهێنییەکان ڕوو لە میڕۆ دەکەن. «چیرۆکەکە نووسراوی خۆمە و بەشێکی لە راستییەوە وەرگیراوە.»
ʀᴇᴅ ᴘᴏᴘᴘʏ| ✓ by _Ni1coletta_
_Ni1coletta_
  • WpView
    Reads 6,465
  • WpVote
    Votes 1,334
  • WpPart
    Parts 23
«چۆن دەزانیت تا ئێستا خۆشی دەوێیت؟.» خانمی پزیشک پرسیاری کرد «چونکە ئەو لە هەموو شوێنێک بەدوامەوەیە، هەمیشە لە هەموو شوێنێک دەیبینم، هەمیشە لە خەیاڵمدایە.» متمانە بە خۆنەبوون و نەبوونی خۆشەویستییەکی هەستپێکراو لە ژیاندا، مرۆڤ بەرەو تاوانکردن و وازهێنان لە جەنگان بۆ ژیانی دەبات، جۆنگکووک مادریگال نموونەیەکی سەرەکیە. نووسینی ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٥ هاژە دیمەنی تراژیدی لە خۆ دەگرێت ئەگەر حەز لەو جۆرە ناکەی مەیخوێنەوە.
گوناهباران by _Ni1colett4_
_Ni1colett4_
  • WpView
    Reads 8,178
  • WpVote
    Votes 1,297
  • WpPart
    Parts 29
ڕافایێل کەوتە سەر ئەژنۆکانی "چیت دەوێت؟ ئاڵتوون و خشڵ؟ سەیارەیەک؟ دورگەیەک؟ دوو سەیارە؟ جلی گرانبەها بە هەموو رەنگەکانەوە؟ من هەموو رەنگەکانی جیهانت دەدەمێ ئەگەر دەتەوێ." "بەڵێ." وە سێری پێنی کرد بە سەرلێشێواوی "بەڵێ؟ بۆ کامیان؟." پێنی زەردەخەنەیەک دەکات و دەڵێت: "هەموویان." هـاژـە MAFIA LOVE ENEMIES TO LOVERS AGE GAP