Hevar__
«لــارا شارێکە پڕ لە هێمنایەتی ، شارێکە کە لە چوارچێوەی تابلۆیەک خۆی لە شێوەی شاری فریشتەکان نیشان داوە کە هەموو کەسێک بەخێرهاتنی ناو شارە جوانەکەی دەکات»
«نەخێر ، لارا تەنیا مرۆڤێکی ئاسایی نییە ، ئەو پڕە لە میهرەبانی ، ئەو پڕە لە جوانی، ئەو ئاوێنەیەکە کە دەتوانێ جوانی ناخی خۆتت پیشان بدات ، لارا هێمنایەتی شارێکی پڕ لە ژاوە ژاوە ، لارا باخچەیەکە پڕ لە خۆشەویستیە ، لارا ڕوحێکی پاکە کە لە چوارچێوەی جوانیدا نەخشێندراوە... ئەو ئەوینێکی جوانە کە بۆ دڵ تاریکان چرایەکە و بۆ دۆزەرەوەکان هێمنایەتی و ئارامییە! ئەو یـــەک تاقە گوڵی شــلــێــرە لەناو ســەدان گوڵی سیسبووی کـــوردســتــان
هەر وەک چۆن گوڵی شلێر تاکە و تەنیا هــی کوردستانە، ئەویش تاکە و تـــەنیا هــی شلێرەکانیەتی»
«وەرە و گەشتێکی جوانی و پاکی ناو شاری لارا بکە لەگەڵم لە ڕۆژێکی ئاوا پیرۆزدا...»