w00juliet__
شـەوێڪے تــاریـڪـە.
مــانــگ ڪە سەردەمانێڪ شانازی بە درەوشانەوەی خۆیەوە دەڪرد، ئێستا لە پشت پەڵەی هەورەڪانەوە خۆی حەشارداوە
- بــێــدەنــگ، پــۆشــراو، نــەبــیـنــراو.
بەڵام بە نەبوونی هەڵمەخەڵەتێن، مانگەڪە هێشتا
لەشوێنی خۆیەتی. هەر دەمێنێتەوە، چاوەڕوانە.
سەیردەڪات، بۆ ئێستا نەبینراوە..
بەڵام بۆ هەمیشە نا.
چونڪە ئەم شەو تەنها شەوێڪی ڪاتییە.
ڪاتێک دێت ڪە مانگ جارێڪی تر هەڵدێتەوە،
پــڕ و درەوشــاوە . .
نەڪ تەنها بۆ درەوشانەوە، بەڵڪو بۆ
فەرمانڪردن بە ئاسمان و ئەستێرەڪان.
بەڵام... چی ئەگەر، لە نەبوونی مانگدا،
ئەستێرەیەڪی درەوشاوە بوێرێت
درەوشاوەتر بسوتێت؟
ئەستێرەیەڪ ڪە ڕۆژێڪ پێی دەگوترا ناشایستە.
هەر ئەو ئەستێرەیە ئاسمانەڪان تێڪدەدات.
وە بۆ یەڪەمجارە . . .
ئەو ڪاتە چی ڕوودەدات؟
ڪاتێڪ دەسەڵات لە بێدەنگیدا دەگۆڕێت،
ڪاتێڪ تــاجــەڪـە بە ئارامی لەسەر پەڕۆیە نەرم
و سوورەڪە خەواڵوو بووە.. ئاسمان بەرە بەرە ڪاڵ دەبێتەوە، ڪاتێڪ لە هەموو گەردوونەوە شەڕ بۆ تاجەڪە دەڪرێت و خوێن دەڕژێت. وە ڪاتێڪ ئەو ڪەسەیڪے ڪ تاجەڪە دەخاتە سەر سەری- وەڪ تەنها شاژنێڪ هەڵنایەت.. بەڵڪو وەڪ ئەوشاژنەی ڪە هەموو گردوون دەخاتە ژێر فەرمانی خۆیەوە هەڵدێت
Written by @CP_HOjulieNG
Start 2024 - end up 2025
Cover by @sozy_73✨