Rina-Omar
- Reads 4,868
- Votes 1,007
- Parts 18
هەندێک جار چارەنووس تۆ فڕێ دەداتە ناو جەرگەی ئەو ڕقەی کە هیچ دەربازبوونت لێی نییە. 'نیگار' کچێکی کوردی بێدەنگە، کە دوای هەڵوەشانەوەی خێزانەکەی، خۆی لە شەقامە جەنجاڵەکانی ئیستەنبوڵ دەدۆزێتەوە. ئەو لەگەڵ دایکی دەگەڕێتەوە بۆ وڵاتێک کە تەنها بە ناو هی ئەوە، بەڵام نە زمانەکەی دەزانێت و نە کولتوورەکەی.
لە لایەکی ترەوە، 'دەمیر ' کوڕە دەوڵەمەند و سەرکەوتووەکانی تورکیایە، کە ناوبانگی لە هەموو لایەک دەنگ دەداتەوە. دەمیر خاوەنی دڵێکی پڕ لە ڕقە بەرامبەر بە هەرچی کوردە، بەڵام کاتێک نیگار دەبینێت، یارییەکی پڕ لە ئازار دەست پێ دەکات. نیگار تەنانەت ناتوانێت بە زمانی باوکی بەرگری لە خۆی بکات، دەمیریش ئەم بێدەنگییەی ئەو بە دەرفەت دەزانێت بۆ ئەوەی جەنگێکی دەروونی بەرپا بکات.
بەڵام ئایا دەکرێت ڕق ببێتە کۆت و زنجیرێک کە هەردوایان بە یەکەوە 'وابەستە' بکات؟ ئایا نیگار دەبێتە قوربانی ڕقێکی مێژوویی، یان دەبێتە ئەو کەسەی کە دیوارە بەرزەکانی دڵی دەمیر دەڕوخێنێت؟ یان ئایا دەمیر دەتوانێت ئەو کچە بسوتێنێت، یان خۆی لە ناو بێدەنگییەکەی نیگاردا دەخنکێت؟"