soza4a_m
"ساڵی ١٩٨٤؛ سەردەمی نامە بێدەنگەکان و تفەنگە گەرمەکان. لە ناو جەرگەی چیا سەرکەشەکاندا، 'پەروا' بڕیار دەدات کۆت و بەندی ژیانی ئاسایی بشکێنێت و ببێتە پێشمەرگە. ئەو بۆ تۆڵە نەهاتووە، بەڵکو هاتووە تا بیسەلمێنێت عەشق بۆ خاک ڕەگەز ناناسێت. بەڵام لەوێ ڕووبەڕووی فەرماندە 'شازاد' دەبێتەوە؛ پیاوێک کە دڵی وەک تاشەبەردەکانی قەندیل ڕەقە و بڕوای بە بوونی کچ لە ناو سەنگەردا نییە.