Kanehemn5
' لــــەبـــــەدەر خـــوێـــنـــــی '
ناکۆکی و ئاژاوەیەک ڕوودەدات لەنێوان دوو بنەماڵەدا. هەبوونی ئەم ئاژاوەیە تەنها لەسەر پارچە زەوی و زارێک دەبێت، و بەهۆی ئەم زەوی و زارەوە شەڕ و دەمەقاڵی ڕوودەدات لەنێوان دوو بنەماڵەکەدا، کە ڕودانی ئەم شەڕە برینداربوونی کەسێکی لێ دەکەوێتەوە و دوژمنداری بەتەواوی ڕوودەدات لەنێوانیاندا.
وە بەهۆی ئەمەشەوە خێزانی قوربانییەکە داوای مافی خۆیاندەکەنەوە لەسەر ئەوەی کەوا کەسێک لە ئەوان بە فیشەکی دوژمن بریندار کراوە. وە بۆ وەرگرتنەوەی مافەکەیان داوادەکەن هەمانشت بەسەر ئەو کەسەدا بهێننەوە کەوا بوەتە هۆی ئەوەی کەوا کەسێک بەر فیشەک بکەوێت.
بەڵام خێزانەکەی تر بەمە ڕازینابن، و بۆیە پێشنتاری ئەوەیان بۆ دەکەن کەوا کچێک لە خێزانەکەیان ببەن، واتا' لەبەدەر خوێنی ' ڕوبدات، و لەمنێوەندەدا لارسا'ی داماو دەبێتە قوربانی هەڵەی براکەی، دەبێت ئەو باجی هەڵەیەک بدات کەوا خۆی ئەنجامی نەداوە. ئەو دەبێت بە قوربانی دەستی بڕیاری خێزانەکەی.
⚠️ بیرۆکەی خۆمە بردنی بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
نووسەر/ ئێلینا
دەستپێک/ ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥
کۆتایی/ نادیارە