opnhaimar
شەوێك وا نیەتمان بوو بچین بۆ بازاری ڕەحیمئاوا ،منیش بەخۆشی ئەوەی لە ڕاهێنانی وانەوتنەوە تەواو بووبووم ،خوێندکارێکی زیرەک و خوێن شیرینم هەبوو ،دیاریم بۆ کری بوو ،ڕێکنەکەوت لە خوێندنگا پێشکەشی بکەم ،ئەو دوو هاورێیەشم خەڵکی شارێکی تر بوون هەموومان لە بەشە ناوخۆی ئەمانەوە ،بە دڵێکی خۆش چوینە لای ماڵیان ،بە هەمان شێوە دایکی مامۆستای ئەو خوێندنگەیە بوو کە من ڕاهێنانم تێدا دەکرد ،کاتژمێر ۹ی شەو چوینە لای ماڵیان بە هۆی قسەکردنمان لە ژووری مامۆستایان دایکی خوێندکارەکە ،ماڵی خۆیانی پێم وتبوو کە لە کام کۆڵانن لە نزیکی خوێندنگەکە ،بەم شێوە ماڵیانم دۆزییەوە ،لە دەرگامدا بەنیەتی پاکی خۆم ئاگاداریشم نەکردبوونەوە ،ئائا هەڵەکەم لێرەدا بوو چۆن بۆچی نەمپرسی ئایە کاتەکەی گونجاوە ،پەلەم چی بوو خۆ هەر ئەوشەوەم نەمابوو دڵم ئەتوێتەوە فرمێسك لەچاو ڕاناگرم بۆ دڵسافی خۆم ،کاتێ پرسیم خاتوونی مامۆستا لەماڵە کچە گەورەی ماڵەکە وەڵامی داوە لەماڵە ناکاو دێوەزمێ هات بەرەو رووم شڵەژام ،زمانم تەتەڵەی دەکرد خۆ شکم لە خۆم نەبوو نیەتم باش بوو بۆ ،چیت ئەوێ تۆ کێی چیت لە خێزانی من ئەوێ لەکوێ ئەیناسی ،بەم کاتە ئاوەرە ژووەرە نانا دێی بزانم چی هەیە لەبەینتانە ،خوایە توشی چی بووم کابرایە مێشک وشك فیشەك ئەچێتە مێشکی کەچ