valerie_77
ڤێــــــــرا.. ئەو کچەی کە لە ناو جەنجاڵیی جیهاندا وەک تابلۆیەکی بێدەنگ وابوو تاقانەی خێزانەکەی بوو کە چارەنووس بڕیاری دابوو کلیلی دەنگی لێ وون بکات.. ئەو لە ناو بێدەنگییەکی مەزنــــدا گەورە ببوو، جیهانی ئەو تەنها لە ڕەنگەکان بۆنی کتێبە کۆنەکان و ئەو وشانە پێکهاتبوو کە تەنها لە ناو دڵیدا دەنگیان دەدایەوە
بۆ ڤێــــــــرا، بێدەنگی تەنها نەبوونی دەنگ نەبوو بەڵکو قەڵایـــــەک بوو کە تێـــــیدا خۆی لە ئازارەکانی دەوروبەری دەپاراست.. بەڵام ڕۆژگار شتانێکی نوێ دەهێنێتە پێش کە خۆیی تێدا وون دەکات بە تەواوی لەگەڵ پیاوێک.. پیاوێک کە دەبێتە تاکە هۆکار بۆ ئەوەی "چاوەکان بـدوێن