siaxanm0
- Reads 9,647
- Votes 1,581
- Parts 26
ڕۆڤیان لەگەڵ خێزانەکەی تازە ماڵیان گواستراوەتەوە بۆ گوند، بە هیواى دەستپێکردنێکی نوێ و ئارام.
یەکەم دیداری لەگەڵ بڵند، بە تێنەگەیشتن و دڵپڕی کۆتایی دێت. بڵند سەرۆکی کۆمپانیایەکی دیزاین و نەخشەسازییە لە شار و ئامۆزای ئاغای گوندەکەیە کەم کەمیش سەردانی گوندەکە دەکات لەبەر زۆری کارەکانی کۆمپانیای.
بڵند دایک و باوکی لە منداڵییەوە لەدەست داوە و ئاغا عومەر بەخێوی کردووە. ئەو بەهۆی ژیانی سەخت و بەرپرسیارییەکانییەوە کەم قسە و ساردە، بەڵام ڕۆڤیان ئەو ساردییە بە لەخۆباییبوون دەزانێت.
کاتێک بڵند بەرپرسیارێتی دیزاین و نەخشەکێشانی ماڵە تازەکەی ڕۆڤیان وەردەگرێت، ڕێگاکانیان دووبارە بەیەکدا دەبەسترێن...
لە تێنەگەیشتن و مشتومڕەوە، هەستێک بە هێواشی لە نێوانیاندا دەگەشێتەوە؛ هەستێک کە هیچ کامیان چاوەڕوانی نەدەکرد.